جيهان, تەندروستی, کۆڤید- ١٩

راوێژکاری ئەڵمانیا پشتیوانی خۆی بۆ سنووردارکردنەکانی تایبەت بە کۆرۆنا راگەیاند

راوێژکاری ئەڵمانیا، ئەنگێلا مێرکڵ پشتیوانی خۆی بۆ رێوشوێنەکانی تایبەت بە خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا خستەڕوو.

Cüneyt Karadağ   | 26.11.2020
راوێژکاری ئەڵمانیا پشتیوانی خۆی بۆ سنووردارکردنەکانی تایبەت بە کۆرۆنا راگەیاند

Berlin

بەرلین- AA

راوێژکاری ئەڵمانیا، ئەنگێلا مێرکڵ پشتیوانی خۆی بۆ رێوشوێنەکانی تایبەت بە خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا خستەڕوو.

ئەنگێلا مێرکڵ لە میانی گوتەیەکیدا لە پەرلەمانی وڵاتەکەی باسی لەوە کرد کە پێویستە هەمووان پابەندبن بە رێنمایی و سنووردارکردنەکانەوە و گوتی: "ئەگەر چوار هەفتە بەرلە ئێستا بڕیاری سنووردارکردن نەدرایە، ئەمڕۆ لە دۆخێکدا دەبووین کە تەنانەت ناتوانین وێناشی بکەین".

راوێژکاری ئەڵمانیا باسی لەوەشکرد کە بەهۆی سنووردارکردنەکانەوە بەرکەوتن بە رێژەی سەدا ٤٠ کەمبووتەوە و ئەمەش رێگری لە هەڵکشانی زیاتری ژمارەی تووشبووانی پەتای کۆرۆنا گرتووە.

ئەنگێلا مێرکڵ پشتیوانی خۆشی بۆ داخستنی تەواوی ناوەندەکانی خلیسکێنە لە ئەورووپا دەربڕی و گوتی: "هەوڵدەدەین دەنگ لەسەر بڕیاری داخستن یان دانەخستنی تەواوی ناوەندەکانی خلیسکێنەی ئەورووپا بدەین. بەداخەوە کاتێک لێدوانەکانی نەمسا-مان بیست، تێگەیشتین ئەم بڕیارە هەر وا ئاسان نییە، بەڵام لەم بابەتەدا دووبارە هەوڵەکانمان دەخەینەوەگەڕ."

راوێژکاری ئەڵمانیا، ئەنگێلا مێرکڵ جەختی لە بەهێزی سیستمی تەندروستی وڵاتەکەی کردەوە و ئەوەشی خستەڕوو کە ئامانجیانە لەپاڵ چارەسەرکردنی تووشبووانی کۆرۆنا، سەرجەم نەخۆشەکانی دیکەش چارەسەری پێویست وەربگرن.

ئەنگێلا مێرکڵ ئەوەشی وەبیرهێنایەوە پەتای کۆرۆنا، گەورەترین مەترسییە کە لە دوای جەنگی جیهانی دووەمەوە بەرۆکی جیهانی گرتبێت.

راوێژکاری ئەڵمانیا، ئەنگێلا مێرکڵ باسی لەوەشکرد کە مانگەکانی وەرزی زستان کاتێکی سەخت و هەستیارن، بەڵام لەڕێی ئارامگری و دیسپلینەوە دەتواندرێت تێبپەڕێندرێن.

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın