جيهان, تەندروستی, کۆڤید- ١٩

دکتۆر هانس کلوج: ''لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٢دا پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ تەواو دەبێت''

بەڕێوەبەری ناوچەی ئەورووپای رێکخراوی تەندروستیی جیهانیی، دکتۆر هانس کلوج: ''ڤایرۆسی کۆرۆنای گۆڕاوە و ئەو گۆڕانانەش ئاساییە و ڤایرۆسەکە هەوڵ دەدات خۆی بگونجێنێت لەگەڵ کەسی توشبوودا، بەڵام خێرا بڵاوبوونەوەی گۆڕاوەکان هەمووی نیگەران کردووە''.

Davut Çolak   | 22.02.2021
دکتۆر هانس کلوج: ''لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٢دا پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ تەواو دەبێت''

Denmark

کۆپنهاگن - AA

بەڕێوەبەری ناوچەی ئەورووپای رێکخراوی تەندروستیی جیهانیی، دکتۆر هانس کلوج رایگەیاند کە لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٢دا، پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ تەواو دەبێت.

دکتۆر هانس کلوج لە لێدوانێکیدا بۆ میدیای فەرمی دانمارک DR جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە ساڵی ٢٠٢١ ساڵی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ دەبێت، بەڵام بە بەراورد بە ساڵی ٢٠٢٠ هۆشیارتر و باشتر بەڕێوەدەبرێت.

بەڕێوەبەری ناوچەی ئەورووپای رێکخراوی تەندروستیی جیهانیی، دکتۆر هانس کلوج باسی لەوە کرد کە خراپترین سیناریۆ بۆ ڤایرۆسەکە بووەتە رابردوو، چونکە بە بەراورد بە ساڵی ٢٠٢٠ کە تیایدا یەکەمجار ڤایرۆسەکە دەستی بە بڵاوبوونەوە کرد، ئێستا خاوەن زانیاری زیاترن سەبارەت بەو ڤایرۆسە.

دکتۆر هانس کلوج دووپاتیکردەوە کە کەس ناتوانێت پێشتر ئاگاداری پێشهاتەکانی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بێت، مەزندەی خۆشی خستەڕوو و رایگەیاند: ''پێموایە لە سەرەتای ٢٠٢٢دا، پەتاکە کۆتایی دێت''.

گوتیشی: ''ڤایرۆسەکە بەردەوام دەبێت لە مانەوە، بەڵام پێموانییە پێویست بە گرتنەبەری رێوشوێنی سنووردارکردن بکات. ئەوە پەیامێکی گەشبینیە''.

- گۆڕینی ڤایرۆسەکە ئاساییە

بەڕێوەبەری ناوچەی ئەورووپای رێکخراوی تەندروستیی جیهانیی، دکتۆر هانس کلوج باسی لەوە کرد کە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ گۆڕاوە و ئەو گۆڕانانەش ئاساییە و ڤایرۆسەکە هەوڵ دەدات خۆی بگونجێنێت لەگەڵ کەسی توشبوودا، بەڵام خێرا بڵاوبوونەوەی گۆڕاوەکان هەمووی نیگەران کردووە.

دکتۆر هانس کلوج، ئەوەشی خستەڕوو کە زۆر بەچڕی چاودێری ئەوە دەکەن کە ڤاکسینە پەرەپێدراوەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ چەندە چالاکن بەرامبەر جۆرەکانی ڤایرۆسە گۆڕاوەکە کە خێراتر بڵاودەبێتەوە، ئەگەر پێویست بکات دەتوانرێت ڤاکسینەکان بە گوێرەی ڤایرۆسە گۆڕاوەکە رێکبخرێن، چونکە پێویست ناکات لە بنەڕەتەوە ڤاکسین بۆ ئەو ڤایرۆسە گۆڕاوە دروست بکرێت.

بەڕێوەبەری ناوچەی ئەورووپای رێکخراوی تەندروستیی جیهانیی هەروەها جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە جۆرە گۆڕاوەکانی ڤایرۆسەکە لە کۆنترۆڵ دەرناچن، بەڵام ئەو وڵاتانەی کە سیستمی تەندروستییان لەژێر گوشاردایە رەنگە بکەونە ژێر گوشاری زیاترەوە، لەبەرئەوە گۆڕانکاریەکانیان زۆر بە جددی وەرگرتووە.

دکتۆر هانس کلوج باسی لەوەیش کرد کە گەورەترین کێشە لە کۆبوونەوەی ئەوانەی ڤاکسیندراون لەگەڵ ئەوانەی ڤاکسین نەدراون لە هەمان شوێندا دروست دەبێت، چونکە خشتەی کات فاکتەرێکی زۆر گرنگە.

بەڕێوەبەری ناوچەی ئەورووپای رێکخراوی تەندروستیی جیهانیی، دکتۆر هانس کلوج گوتیشی: ''لەئێستادا خێرایی باشترین دۆستمانە. هەموو شتێک پەیوەستە بە خێراییەوە. خێرایی، ژیان رزگار دەکات و ئابووریی دەپارێزێت و لە کۆتاییدا گۆڕاوەکان دەوەستێنێت''.

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın