تەندروستي

دهۆک.. زیاتر لە هەزار حاڵەتى نوێى شێرپەنجە تۆمارکراوە

- بەڕێوەبەرى هۆبەى شێرپەنجە لە بەڕێوەبەرایەتى گشتى تەندروستى پارێزگاى دهۆک: "هەزار و ٤٥ حاڵەتى نوێى شێرپەنجە لە سەرتاسەرى پارێزگاى دهۆک تۆمارکراون، زۆرینەى حاڵەتەکان شێرپەنجەى مەمک لە ئافرەتان و شێرپەنجەى سییەکان لە پیاوان بووە".

Azad Mohammed Abdullah   | 22.01.2019
دهۆک.. زیاتر لە هەزار حاڵەتى نوێى شێرپەنجە تۆمارکراوە

Dahuk

دهۆک - AA

بەڕێوەبەرى هۆبەى شێرپەنجە لە بەڕێوەبەرایەتى گشتى تەندروستى پارێزگاى دهۆک، مودریکا محەمەد ساڵح رایگەیاند "لە میانی ١١ مانگدا، هەزار و ٤٥ حاڵەتى نوێى شێرپەنجە لە سەرتاسەرى پارێزگاى دهۆک بە ئاوارە و پەنابەرانەوە تۆمارکراوە، شێرپەنجەکانیش جۆراوجۆرن".

بەڕێوەبەرى هۆبەى شێرپەنجە لە بەڕێوەبەرایەتى گشتى تەندروستى پارێزگاى دهۆک، مودریکا محەمەد ساڵح لە لێدوانێکى بۆ ئاژانسى ئانادۆڵو گوتى: "لە میانى ١١ مانگدا لە سەرتاسەرى پارێزگاى دهۆک بە ئاوارە و پەنابەرانیشتەوە هەزار و ٤٥ حاڵەتى نوێى شێرپەنجە تۆمارکراوە، لەم حاڵەتە نوێیانە ٥٤١ حاڵەت لە ئافرەت و ٥٠٤ لە پیاوان تۆمارکراون".

مودریکار محەمەد ساڵح گوتیشى: "ئەو حاڵەتە شێرپەنجانەى تۆمار کراون جۆراوجۆرن، بەڵام شێرپەنجەى مەمک لە ئافرەتان کە رێژەکەى لە هەموو زیاتر بوو ١٧٦ حاڵەتى لێ تۆمارکراوە و شێرپەنجەى سییەکان لە پیاوان کە دووەم ئاستە ٩٧ حاڵەت تۆمار کراوە".

بەڕێوەبەرى هۆبەى شێرپەنجە لە بەڕێوەبەرایەتى گشتى تەندروستى پارێزگاى دهۆک لەبارەى ئامارى گشتى شێرپەنجە لە سنوورى پارێزگاى دهۆک دەڵێت "کۆى گشتى ئامارەکانى شێرپەنجە لە سنوورى پارێزگاى دهۆک بە ئاوارە و پەنابەرانیشەوە بریتییە لە هەزار ١٥٢ حاڵەت".

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın