تەندروستي

خواردنه‌وه‌ شیرینه‌كان مه‌ترسی توشبوون به‌ شێرپه‌نجه‌ زیاد ده‌كه‌ن

- به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌ك كه‌ زانایانی فه‌ڕه‌نسی ئه‌نجامیانداوه‌، ده‌ركه‌وتووه‌ رۆژانه‌ خواردنه‌وه‌ی زیاد له‌ ١٠٠ میلی لیتر خواردنه‌وه‌ شیرینه‌كان له‌سه‌دا ١٨ مه‌ترسی توشبوون به‌ شێرپه‌نجه‌ زیاد ده‌كات.

Gamze Türkoğlu Oğuz,Hemın Othman Mohammed   | 11.07.2019
خواردنه‌وه‌ شیرینه‌كان مه‌ترسی توشبوون به‌ شێرپه‌نجه‌ زیاد ده‌كه‌ن

Ankara

ئه‌نقه‌ره‌ - AA

خواردنه‌وه‌ شیرینه‌كانی وه‌ك شه‌ربه‌ت و خوادنه‌وه‌ غازییه‌كان، مه‌ترسیی شێرپه‌نجه‌ زیاد ده‌كه‌ن.

به‌پێی هه‌واڵێكی بی بی سی، توێژینه‌وه‌یه‌ك كه‌ زانایانی فه‌ڕه‌نسی له‌ زانكۆی سۆربۆن ئه‌نجامیانداوه‌، ده‌ریخستووه‌ كه‌ رۆژانه‌ خواردنه‌وه‌ی زیاد له‌ ١٠٠ میلی لیتر خواردنه‌وه‌ شیرینه‌كان (دوو قوتو له‌ هه‌فته‌یه‌كدا) له‌سه‌دا ١٨ مه‌ترسی توشبوون به‌ شێرپه‌نجه‌ زیاد ده‌كات.

له‌ چوارچێوه‌ی توێژینه‌وه‌كه‌دا ئه‌و خواردنه‌وانه‌ له‌سه‌دا پێنج زیاتر شه‌كریان تێدایه‌؛‌ شه‌ربه‌ت، خواردنەوە گازییەکان، شیری میوه‌یی، خواردنه‌وه‌ وزه‌ به‌خشه‌كان، چای شیرین و قاوه‌ خراونه‌ته‌ نێو ئه‌و گرووپه‌ی مه‌ترسی شێرپه‌نجه‌ زیاد ده‌كه‌ن.

له‌و توێژینه‌وه‌یه‌دا كه‌ پسپۆڕان بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ چاودێری زیاد له‌ پێنج هه‌زار كه‌سیان كردووه‌، ئه‌وانه‌ی رۆژانه‌ زیاد له‌ ١٠٠ میلی لیتر خواردنه‌وه‌ شیرینه‌كان ده‌خۆنه‌وه‌، مه‌ترسی توشبوونیان به‌ شێرپه‌نجه‌ له‌سه‌دا ١٨ زیادی كردووه‌. ئه‌وه‌یش له‌ ماوه‌ی ئه‌و پێنج ساڵه‌دا له‌ هه‌زار‌ كه‌س ٢٦ رووداوی شێرپه‌نجه‌ تۆمار كراوه‌.

به‌ درێژایی توێژینه‌وه‌كه‌ له‌ كۆی دوو هه‌زار و ١٩٣ حاڵه‌تی شێرپه‌نجه‌ كه‌ چاودێریكراون ٦٩٣ حاڵەت شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك، ٢٩١ شێرپه‌نجه‌ی پرۆستات و ١٦٦حاڵەتیشیان شێرپه‌نجه‌ی قۆڵۆن بوون.

له‌ كاتێكدا زانایان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ هۆكاری به‌رزكردنه‌وه‌ی مه‌ترسی شێرپه‌نجه‌ به‌ خواردنه‌وه‌ شیرینه‌كان ره‌نگه‌ به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی شه‌كربێت لە خوێندا، ئه‌وه‌یش ده‌خه‌نه‌ڕوو كه‌ پێویست به‌ كاری زیاتر هه‌یه‌ له‌و باره‌وه‌.

دکتۆر ئه‌مێلیا له‌یك له‌ زانكۆی تیساید، رایگه‌یاند: ''ئه‌گه‌ر ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌ش ئه‌نجامێكی ته‌واو نه‌دات به‌ده‌سته‌وه‌ له‌باره‌ی په‌یوه‌ندی شه‌كر و شێرپه‌نجه‌، به‌ڵام هاوكاره بۆ هه‌وڵی‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌كارهێنانی شه‌كر له‌ئەمڕۆدا''.

ورده‌كاری توێژینه‌وه‌كه‌ له‌ گۆڤاری British Medical Journal بڵاوكراوه‌ته‌‌وه‌.

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın