جيهان, تەندروستی, کۆڤید- ١٩

حاڵه‌ته‌ تۆماركراوه‌كانی كۆرۆنا له‌ هیندستان له‌ رۆژێكدا له‌ سه‌رووی ٤٠٠ هه‌زاره‌وه‌یه‌

حاڵه‌ته‌ تۆماركراوه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له‌ هیندستان كه‌ یه‌كێكه‌ له‌و وڵاتانه‌ی به‌توندترین شێوه‌ ئه‌و په‌تا جیهانگیره‌ كاریگه‌ری كردووه‌ته‌ سه‌ری له‌ میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٤٠٣ هه‌زار و ٧٣٨ حاڵه‌ت بووه‌.

Şeyma Uzundere   | 09.05.2021
حاڵه‌ته‌ تۆماركراوه‌كانی كۆرۆنا له‌ هیندستان له‌ رۆژێكدا له‌ سه‌رووی ٤٠٠ هه‌زاره‌وه‌یه‌

Ankara

ئه‌نقه‌ره‌- AA

حاڵه‌ته‌ تۆماركراوه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له‌ هیندستان كه‌ یه‌كێكه‌ له‌و وڵاتانه‌ی به‌توندترین شێوه‌ ئه‌و په‌تا جیهانگیره‌ كاریگه‌ری كردووه‌ته‌ سه‌ری له‌ میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٤٠٣ هه‌زار و ٧٣٨ حاڵه‌ت بووه‌.

بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی تەندروستیی هیندستان لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٤٠٣ هه‌زار و ٧٣٨ حاڵەتی تووشبوون بە پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ تۆمارکراوە و چوار هەزار و ٩٢ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

زۆرترین ژمارەی تووشبوون و گیانله‌ده‌ستدان به‌هۆی كۆرۆنا له‌ رۆژێكدا له‌ هیندستان تۆماركراون.

لە کاتێکدا تێکڕای ژمارەی تووشبووانی پەتاکە لە هیندستان گەیشتووەتە ٢٢ ملیۆن و ٢٩٦ هەزار و ٤١٤ کەس، ژمارەی ئەو کەسانەی بەو پەتایە گیانیان لەدەستداوە بەرزبووەتەوە بۆ ٢٤٢ هەزار و ٣٦٢ کەس. ژمارەی ئەو نەخۆشانەشی چارەسەرکردنیان درێژەی هەیە گەیشتووەتە سێ ملیۆن و ٧٣٦ هەزار و ٦٤٨ کەس.

حاڵەتەکانی تووشبوون بە پەتای کۆرۆنا لە هیندستان کە لە مانگی نیساندا رووی لە هەڵکشان کرد، بەردەوام لە بەرزبوونەوەدایە.

لە هیندستان ژمارەی حاڵەتەکانی تووشبوون بە پەتاکە لە چواری نیساندا، ١٠٠ هەزاری تێپەڕاند و لە ١٥ی نیساندا، ٢٠٠ هەزار و لە ٢١ی نیسان-یشدا، ٣٠٠ هەزار و لە ٣٠ی نیسانیشه‌وه‌، ٤٠٠ هەزاری تێپەڕاندووە.

هاوکات لەگەڵ بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبووانی پەتای کۆرۆنا لە هیندستان، ژمارەی ئەو کەسانەی رۆژانە بەو پەتا جیهانگیرییە گیان لەدەست دەدەن لە بەرزبوونەوەدایە و لە ٢٠ نیساندا، دوو هەزار و لە ٢٧ی نیسانیشەوە، سێ هەزاری تێپەڕاندووە.

ژمارەی ئەوکەسانەی دژ بەو پەتایە ڤاکسینیان وەرگرتووە گەیشتووەتە ١٦٩ ملیۆن و ٤٤٠ هەزار له‌ كاتێكدا ژماره‌ی دانیشتووانی هیندستان نزیكه‌ی یه‌ك ملیار و ٤٠٠ ملیۆن كه‌سه‌.




ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın