
Ankara
ئه‌نقه‌ره - AA
ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی کە له سه‌رانسه‌ری جیهاندا دوای تووشبوونیان به په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (Covid-19) چاكبوونه‌ته‌وه، ٤٤ ملیۆن كه‌سی تێپه‌ڕاند.
بەپێی ئه‌و زانياريیانهى له ماڵپەرى "Worldometer"دا بڵاوكراوه‌ته‌وه كه به پشت به ئاماره نوێیەكانى تووشبوون بە په‌تای ڤايرۆسى كۆرۆنای نوێ ده‌به‌ستێت لە جیهاندا، ٤٤ ملیۆن و ٢٧ هه‌زار و ٤٧٨ كه‌س توانیویانه به‌سه‌ر نه‌خۆشیه‌كه‌دا سه‌ربكه‌ون.
ئه‌و چوار وڵاته‌ی زۆرترین حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به كۆرۆنایان تیادا تۆمار كراوه، به هه‌مان شێوه، به‌رزترین رێژه‌ی چاكبوونه‌وه له‌و وڵاتانه‌دا تۆمار كراوه.
به چاكبوونه‌وه‌ی هه‌شت ملیۆن و ٨٨٩ هه‌زار و ٥٨٥ تووشبوو، هیندستان له ریزی یه‌كه‌مدا دێت و به دوای ئه‌ویشدا به چاكبوونه‌وه‌ی هه‌شت ملیۆن و ٢٢٣ هه‌زار و ٣٩١ كه‌س ئه‌مریكا و به چاكبوونه‌وه‌ی پێنج ملیۆن و ٦٠١ هه‌زار و ٨٠٤ كه‌س به‌ڕازیل و به چاكبوونه‌وه‌ی یه‌ك ملیۆن و ٨٣٦ هه‌زار و ٤٦٧ تووشبووش لە رووسیا ریزبه‌ندی دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌میان گرتووه.
هه‌روه‌ها تا نۆی ئه‌م مانگه، ٣٥٩ هه‌زار و ٦٣ تووشبوو له توركیا چاكبوونه‌ته‌وه.
ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ كه له كانوونی یه‌كه‌می ٢٠١٩ له شاری وهان له چین سه‌ری هه‌ڵدا له ماوه‌یه‌كی كورتدا، به زیاتر له ٢٠٠ وڵات و هه‌رێمدا بڵاوبووه‌ته‌وه و بووه په‌تایه‌كی جیهانگیر.
له كاتێكدا له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به په‌تاكه گه‌یشتووه‌ته ٦٣ ملیۆن و ٦٣٨ هه‌زار و ٦٩٦ حاڵه‌ت، كۆی گشتیی ئه‌وانه‌ی به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه، به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ یه‌ك ملیۆن و ٤٧٤ هه‌زار و ٩٤٢ كه‌س. هه‌روه‌ها هێشتا ١٨ ملیۆن و ١٣٦ هه‌زار و ٢٧٦ تووشبوو چاره‌سه‌ری وه‌رده‌گرن.