جيهان, تەندروستی, کۆڤید- ١٩

جيهان.. ژمارەى تووشبووان بە كۆرۆنا ٥٩ مليۆن کەسى تێپەڕاند

ماڵپەرى "Worldometer": ''ژماره‌ی حاڵەتەكانى تووشبوون بە ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ لە بە جيهاندا بەرزبووەتەوە بۆ ٥٩ مليۆن و ٢٧ هەزار و ٣٣٠ حاڵه‌ت''.

Nuri Aydın   | 23.11.2020
جيهان.. ژمارەى تووشبووان بە كۆرۆنا ٥٩ مليۆن کەسى تێپەڕاند

Ankara

ئەنقەرە - AA

ژمارەى تووشبووان بە پەتای ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ (COVID-19) لەسەرانسەرى جيهان، ٥٩ مليۆنى تێپەڕاند.

بەگوێرەى دوايين زانيارییه‌كانى ماڵپەرى "Worldometer"، ژماره‌ی حاڵەتەكانى تووشبوون بە ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ كە لە شارى وهان لە‌ چین سه‌ری هه‌ڵدا و بە جيهاندا بڵاوبووەوە، بەرزبووەتەوە بۆ ٥٩ مليۆن و ٢٧ هەزار و ٣٣٠ حاڵه‌ت.

ریزبەندی ئەو وڵاتانەی زۆرترين حاڵەتى تووشبوونیان بە پەتای کۆرۆنا تۆماركردووە، بەم شێوەیەیە:

''ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئه‌مریكا ١٢ مليۆن و ٥٨٩ هەزار و ٨٨ حاڵەت، هيندستان نۆ مليۆن و ١٤٠ هەزار و ٣١٢ حاڵەت، بەڕازيل شەش مليۆن و ٧١ هەزار و ٤٠١ حاڵەت، فەڕەنسا دوو مليۆن و ١٤٠ هەزار و ٢٠٨ حاڵەت، رووسيا دوو مليۆن و ١١٤ هەزار و ٥١٢ حاڵەت، ئيسپانيا يەك مليۆن و ٥٨٩ هەزار و ٢١٩ حاڵەت، بەريتانيا يەك مليۆن و ٥١٢ هەزار و ٤٥ حاڵەت، ئيتاڵيا یەک ملیۆن و ٤٠٨ هەزار و ٨٦٨ حاڵه‌ت، ئەرجەنتين يەك مليۆن و ٣٧٠ هەزار و ٦٦ حاڵەت، كۆلۆمبيا يەك مليۆن و ٢٤٨ هەزار و ٤١٧ حاڵەت و مەکسیک یەک ملیۆن و ٤١ هەزار و ٨٧٥ حاڵه‌ت''.

لە سەرانسەرى جيهان يەک مليۆن و ٣٩٤ هەزار و ٢٤٠ كەس بەهۆی پەتاکەوە گيانيان لەدەستداوە و ٤٠ مليۆن و ٧٩٢ هەزار تووشبووش بەسەر په‌تاكه‌دا سەرکەوتوون و چاكبوونەتەوە.

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın