به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی نه‌خۆشیی شه‌كره ته‌نيا خواردنی ته‌ندرووسته
- پسپۆڕی نه‌خۆشییه درێژخایه‌نه‌كان، پرۆفیسۆر دكتۆر ئیلهان ساتمان، ئاشكرایكرد له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی نه‌خۆشیی شه‌كره‌دا شێوازی درووستی خواردن له‌لای ژنانی دووگیان و كولتووری خواردنی خێزان گرنگییه‌كی به‌رچاویان هه‌یه.

Istanbul
ئیستانبوڵ - AA
سه‌رۆكی په‌یمانگای ته‌ندروستیی دانیشتوان و نه‌خۆشییه درێژخایه‌نه‌كان كه سه‌ر به سه‌رۆكایه‌تی په‌یمانگا ته‌ندروستییه‌كانی توركیایه، پرۆفیسۆر دكتۆر ئیلهان ساتمان، ئاشكرایكرد له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی نه‌خۆشیی شه‌كره‌دا شێوازی درووستی خواردن له‌لای ژنانی دووگیان و كولتووری خواردنی خێزان گرنگییه‌كی به‌رچاویان هه‌یه.
ئیلهان ساتمان له لێدوانێكدا بۆ په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كاره‌كانی په‌یوه‌ست به نه‌خۆشیی شه‌كره له توركیا له ساڵانی ١٩٤٠ه‌وه تا ئێستا درێژه‌یان هه‌یه، جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه كه كاره‌كان تا ساڵی ١٩٩٨ به‌شێوه‌یه‌كی ستاندارد نه‌بوون.
- "له‌ماوه‌ی ١٢ ساڵدا نه‌خۆشیی شه‌كره له‌سه‌دا ٩٠ زیادیكردووه"
ساتمان تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له ئه‌نجامی كاره‌كانیان له ساڵی ١٩٩٨ه‌وه تا ساڵی ٢٠١٠ بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه نه‌خۆشیی شه‌كره له ماوه‌ی ئه‌و ١٢ ساڵه‌دا له توركیا له‌سه‌دا ٩٠ زیادیكردووه و رایگه‌یاند:
"ئه‌مه زیادبوونێكی جددییه. هۆشیاریی به‌رامبه‌ر نه‌خۆشییه‌كه كه‌میكردووه. له هه‌ر دوو كه‌س، یه‌كێكیان بێ ئه‌وه‌ی هه‌ست بكات نه‌خۆشیی شه‌كره‌ی هه‌یه، سێ تا پێنج ساڵ له ژیان به‌رده‌وامه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ش كه چاره‌سه‌ری پزیشكیی وه‌رناگرێ، ئاستی نه‌خۆشییه‌كه ده‌چێته سه‌رتره‌وه. له نه‌خۆشێكدا كه نه‌خۆشییه‌كه‌ی كۆنترۆڵ نه‌كراوه و به رێژه‌یه‌كی به‌رزى شه‌كر له خوێنی‌دا، به‌رده‌وامه له‌ژیان، شتێكی سرووشتییه كه دوای چه‌ند ساڵێك، تووشی گرفت بینینی په‌یوه‌ست به نه‌خۆشییه‌كه، كێشه‌كان له ده‌ماره‌كانی دڵدا، نه‌خۆشیی گورچیله، برین له پێكاندا و چه‌وریی سه‌ر جگه‌ر، ببێته‌وه یان له ئاستی ئاسایی زووتر نه‌خۆشییه‌كان گه‌شه بكه‌ن".
- "پێویسته به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی شه‌كره له ماڵه‌وه ده‌ستپێبكات"
سه‌رۆكی په‌یمانگای ته‌ندروستیی دانیشتوان و نه‌خۆشییه درێژخایه‌نه‌كان تیشكی خسته‌سه‌ر گرنگیی هۆشیاریی و خوێندنه‌وه له‌به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی نه‌خۆشیی شه‌كره‌دا و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد پێویسته بایه‌خ به ره‌نگی ئه‌و كارتانه بدرێته كه به به‌رهه‌مه له پاكهتنراوهكانهوهن.
ئیلهان ساتمان پێداگریی له‌سه‌ر زیانی به‌كارهێنان و خواردنی نان به‌رێژه‌یه‌كی زۆر كرده‌وه و رایگه‌یاند: "به‌هۆی خواردنه‌كانمان له شێوازی ژیانمان یان تایبه‌تمه‌ندییه بۆماوهییهكانمان، وه‌ك كۆمه‌ڵگه كهموكوڕییمان له ڤیتامین D، یۆد، فۆلیك ئه‌سید و ڤیتامین B12دا هه‌یه. ده‌كرێت ئه‌مانه له‌نێو خواردنه نهریتییهكانمان كه به‌رده‌وام ده‌یانخۆین، به‌شێوه‌یه‌كی كۆنترۆڵكراو به‌كاربهێنرێن".
ساتمان به‌پێویستی زانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی نه‌خۆشیی شه‌كره له ماڵه‌وه ده‌ستپێبكات و رایگه‌یاند:
"پێویسته ژنان له ماوه‌ی دووگیانیاندا پارێزگاریی له كێشی ئاساییان بكه‌ن. كۆرپه‌یه‌ك كه له سكی دایكی‌دا به‌ره‌وڕووی بڕێكی زۆر له خواردن ببێته‌وه، له داهاتوودا بۆماوهكانی له‌شی به‌و ئاڕاسته‌یه كارپێدهكات. زۆر گرنگه رێگه به قه‌ڵه‌ویی له‌كاتی دووگیانی‌دا نه‌درێت. پێویسته له‌دوای له‌دایكبوونی مناڵه‌كه كولتووری پێكه‌وه نان خواردن له‌نێو خێزاندا درووستبكرێت. نابێت به‌هۆی ماندوێتیی و سه‌رقاڵیی رۆژه‌وه ژه‌می ئێواران بپه‌ڕێنرێت. پێویسته ئه‌ندامانی خێزان له‌سه‌ر خوانه‌كه دابنیشن و به‌زۆریی له سه‌وزه و زه‌ڵاته‌كان و له‌دوای ئه‌وانه‌شه‌وه له شته‌كانی دیكه بخۆن".
ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.