ئێران.. گیانلەدەستدانی ٤٥٣ کەسی دیكه بەهۆی كۆرۆنا
لە ئێران له میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٤٥٣ کەس بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ گیانیان له‌ده‌ستداوه، به‌مه‌یش ژماره‌ی ئه‌و کەسانه‌ی تا ئێستا به‌هۆی ئه‌و په‌تا جیهانگیره‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ ٤٥ هه‌زار و ٢٥٥ كه‌س.

Tahran
تاران – AA

گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ئێران، سیما سادات لاری رایگه‌یاند کە له میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٤٥٣ کەس بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ گیانیان له‌ده‌ستداوه، هه‌روه‌ها ١٢ هه‌زار و ٤٦٠ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌و په‌تایه تۆمار كراون.
به‌مجۆره تا ئێستا ٤٥ هه‌زار و ٢٥٥ كه‌س به‌هۆی كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ستداوه و ژماره‌ی تووشبووانیش گه‌یشتووه‌ته، ٨٦٦ هه‌زار و ٨٢١ كه‌س.
ره‌وشی ته‌ندروستی پێنج هه‌زار و ٨١٢ کەس ناجێگیره و تا ئێستا، ٦١٠ هه‌زار و ٤٠٦ تووشبووش چاكبوونه‌ته‌وه و ره‌وانه‌ی ماڵه‌وه كراونه‌ته‌وه.
یه‌كه‌م حاڵه‌تی تووشبوون به کۆرۆنا لە ئێران له ١٩ی شوباتی رابردوو له شاری قوم تۆمار كرا.