تەندروستي

ئێران.. نیگه‌رانی خه‌ڵك له‌باری ڤایرۆسی كۆرۆنا

- دوای ئه‌وه‌ی له‌ ئێران دوو كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستدا، هاووڵاتییان له‌ تاران نیگه‌رانن له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی ژمارەی تووشبوان و به‌ ده‌مامكه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێن.

Muhammet Kurşun   | 20.02.2020
ئێران.. نیگه‌رانی خه‌ڵك له‌باری ڤایرۆسی كۆرۆنا

Tahran

تاران - AA

دوای ئه‌وه‌ی له‌ شاری قوم باکووری ئێران دوو كه‌سی توشبوو به‌ په‌تای جۆری نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستدا، هاووڵاتییان له‌ تاران نیگه‌رانن له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی ژمارەی تووشبوان و به‌ ده‌مامكه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێن.

له‌ شاری قوم كه‌ نزیكه‌ له‌ تارانی پایته‌خته‌وه‌ كۆنترۆڵه‌كان چڕكراونه‌ته‌وه‌ بۆ ڤایرۆسه‌كه‌ و دوو نه‌خۆشخانه‌ ته‌رخانكراون بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌.

له‌ شاری قوم ده‌وامی قوتابخانه‌كان كه‌ تا نیوه‌ڕۆ كرابوو به‌ پشوو، ته‌واو كرانه‌ پشوو.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، ئه‌مڕۆ سێ هاووڵاتی دیكه‌ی ئێرانی كه‌ یه‌كێكیان پزیشكه‌ و له‌ شاره‌كانی قوم و ئاراك به‌ گومانی توشبوون به‌ په‌تاكه‌ خرابوونه‌ ژێر چاره‌سه‌ره‌وه‌، دوای ده‌رچوونی ئه‌نجامی پشكنینه‌كان ده‌ركه‌وت تووشی ڤایرۆسه‌كه‌ بوون.

به‌هۆی گیانله‌ده‌ستدانی دوو كه‌س به‌ ڤایرۆسەكه‌، به‌ فه‌رمانی سه‌ركۆماری ئێران، حه‌سه‌ن روحانی "ناوه‌ندی به‌رگرتن و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا" دامه‌زرا.

له‌و ناوه‌نده‌دا نوێنه‌ری هه‌ریه‌ك له‌ وه‌زاره‌ته‌كانی ته‌ندروستی، ناوخۆ، گه‌شت وگوزار و گواستنه‌وه‌ به‌شدار ده‌بن.

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın