ئيتاڵيا.. لە ٢٤ كاتژمێرى رابردوودا ٥٠٤ تووشبووى كۆرۆنا گيانيان لەدەستداوە
له ئيتاڵيا له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٥٠٤ تووشبووی دیكه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) گیانیان له‌ده‌ستداوه، كۆی گشتیی گیانله‌ده‌ستدان به ڤایرۆسه‌كه له‌و وڵاته بۆ ٤٥ هه‌زار و ٧٣٣ به‌رزبووه‌ته‌وه.

Roma
رۆما - AA
له ئيتاڵيا له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٥٠٤ تووشبووی دیكه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) گیانیان له‌ده‌ستداوه، كۆی گشتیی گیانله‌ده‌ستدان به ڤایرۆسه‌كه له‌و وڵاته بۆ ٤٥ هه‌زار و ٧٣٣ به‌رزبووه‌ته‌وه.
دوايين ئامارەكانى ڤايرۆسى كۆرۆنا لە ئيتاڵيا، له راگه‌یه‌نراوێكدا لەلايەن وەزارەتى تەندروستييەوە بڵاوكرايەوە. بەپێی راگەيەنراوەكە، له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٢٧ هەزار و ٣٥٤ حاڵەتى نوێى تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراوە. كۆى گشتيى حاڵەتەكانى تووشبوون لە سەرەتاى سەرهەڵدانى پەتاكەوە بووە بە يەك مليۆن و ٢٠٥ هەزار و ٨٨١ حاڵەت.
هاوكات ژمارەى كەيسە چالاكەكان بۆ ٧١٧ هەزار و ٧٨٤ و ژمارەى ئەو نەخۆشانەى كە لە ژێر چاودێرى چڕدان بۆ ٤٥ هەزار و ٧٣٣ بەرزبوويەوە.
راگەيەنراوەكە ئاماژەى بەوەشكردووە لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٥٠٤ حاڵەتى نوێى گيانلەدەستدان له سه‌رانسه‌ری ئیتاڵیادا تۆماركراوە و كۆى گشتى گيانلەدەستدان بۆ ٤٥ هەزار و ٧٣٣ بەرزبووەتەوە.
هەر به‌پێی ئامارەكانى وەزارەتى تەندروستيى ئيتاڵيا، ژمارەى ئه‌و تووشبووانه‌ی له ڤايرۆسەكە چاكبوونه‌ته‌وه، ئەمڕۆ ٢١ هەزار و ٥٥٤ کەس زياديكردووە و كۆى گشتیى بۆ ٤٤٢ هەزار و ٣٦٤ بەرزبووەتەوە.