تەكنەلۆجيا و زانست

ئه‌گه‌ر پێویست بكات مۆبایلی ئایفۆن له‌ ده‌ره‌وه‌ی چین به‌رهه‌م ده‌هێندرێت

- به‌ڕێوه‌به‌ری ئاست به‌رز له‌ كۆمپانیای Hon Hai كه‌ به‌"Foxconn" ناسراوه‌ و له‌ تایوانه‌ و هاوپشكی هه‌ره‌ گرنگی ئه‌پڵه‌ رایگه‌یاند كه‌ ئه‌پڵ ئه‌گه‌ر به‌ پێویستی بزانێت ده‌توانێت له‌ ده‌ره‌وه‌ی چین-یش ئامێره‌كانی به‌رهه‌م بهێنێت.

Abdulkadir Günyol,Ramal Abdullah Mahmood   | 12.06.2019
ئه‌گه‌ر پێویست بكات مۆبایلی ئایفۆن له‌ ده‌ره‌وه‌ی چین به‌رهه‌م ده‌هێندرێت

Istanbul

ئیستانبوڵ – AA

به‌ڕێوه‌به‌ری ئاست به‌رز له‌ كۆمپانیای Hon Hai كه‌ به‌"Foxconn" ناسراوه‌ و له‌ تایوانه‌ و هاوپشكی هه‌ره‌ گرنگی ئه‌پڵه‌ رایگه‌یاند كه‌ ئه‌پڵ ئه‌گه‌ر به‌ پێویستی بزانێت ده‌توانێت له‌ ده‌ره‌وه‌ی چین-یش ئامێره‌كانی به‌رهه‌م بهێنێت.

به‌ڕێوه‌به‌ری یه‌كه‌ی نیمچه‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی Foxconn، یۆنگ لیو به‌ ماڵپه‌ڕی Bloomberg راگه‌یاند كه‌ له‌ ئه‌گه‌ری ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی زیاتری جه‌نگی بازرگانی نێوان ئه‌مریكا و چین ئه‌وان پشتگیری له‌ ئه‌پڵ ده‌كه‌ن و گوتی: "ئێستا له‌سه‌دا ٢٥ی به‌رهه‌مهێنان له‌ ده‌ره‌وه‌ی چین ده‌كرێت. ئه‌پڵ له‌ هیندستانیش كاری به‌رهه‌مهێنان ئه‌نجام ده‌دات. ئه‌پڵ توانای پێویستی هه‌یه‌ بۆ پڕكردنه‌وه‌ی پێداویستییه‌كانی".

لیو ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌ هێشتا ئه‌پڵ راینه‌سپاردوون له‌ چین ده‌ربچن و كۆمپانیاكه‌ش به‌ گوێره‌ی پێویستی به‌كارهێنه‌ران ده‌توانێت وه‌به‌رهێنان بۆهه‌ر كوێیه‌ك بیهه‌وێت بیگوازێته‌وه‌.

كۆمپانیای Foxconn ئێستا له‌ شاری چێنای هیندستان بۆ iPhone Xr تاقیكردنه‌وه‌ی دڵنیایی جۆری ئه‌نجام ده‌دات و له‌ به‌رنامه‌ی دایه‌ له‌ ماوه‌یه‌كی نزیكدا ده‌ست به‌ به‌رهه‌مهێنانی بكات.

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın