
Brussels Hoofdstedelijk Gewest
برۆکسڵ - AA
ناتۆ لە پرسی ئاسایشی مۆندیالی ٢٠٢٢دا هاوکاریی قەتەر دەکات کە بڕیارە لە کۆتاییەکانی ئەمساڵدا ئەنجام بدرێت.
لە راگەیەندراوێکی ناتۆدا ئاماژە بەوە کراوە کە ئەو پشتگیرییە لە چوارچێوەی هاوکارییەکانی نێوان قەتەر و ناتۆ دەکرێت.
لە چوارچێوەی ئەو پشتگیرییەدا، راهێنان ئەنجام دەدریت لە بەرامبەر ئەو مەترسیانەی کە ماددە کیمیایی و بایۆلۆجی و تیشکییەکان و ئەتۆمیەکان (CBRN) دروستی دەکەن. راهێنانەکە لەلایەن سلۆڤاکیا و ناوەندی هاوبەشی بەرگری (CBRN) لە کۆماری چیک پێشکەش دەکرێت.
جگە لەوەش رۆمانیا لە دژی هەڕەشەی بۆمبی دەستی، راهێنانی پاراستنی (VIP) پێشکەش دەکات.
مۆندیالی تۆپی پێیی ٢٠٢٢ لە شاری دۆحەی پایتەختی قەتەر لە ٢١ی تشرینی دووەم تا ١٨ی کانوونی یەکەم بەڕێوەدەچێت.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن