ئه‌نقه‌ره - AA
یانه‌ی لیڤەرپوول میوانداری یانه‌ی بۆرنماوس-ی كرد و به سێ گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر یاریه‌كه‌ی لێ برده‌وه و پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێنایه‌وه.
لیڤەرپوول كه له یاریگای ئانفیڵد له 26ـه‌مین هه‌فته‌ی لیگدا میوانداری بۆرنماوس-ی كرد له خوله‌كی 24دا گۆڵی یه‌كه‌می له رێگه‌ی یاریزان سادیۆ مانی تۆماركرد، گۆڵی دووه‌م له خوله‌كی 34 له لایه‌ن جیۆرجینۆ ویژناڵدوم و گۆڵی سێیه‌میشی له خوله‌كی 48 له لایه‌ن ئه‌ستێره‌ی میسری، محه‌مه‌د سه‌ڵاح-ه‌وه تۆماركرد.
یانه‌ی لیڤەرپوول خاڵه‌كانی گه‌یانده 65 و پێش یانه‌ی مانچسته‌ر ستی كه‌وت كه كۆی خاڵه‌كانی 62ه، به‌و شێوه‌یه‌ش رابه‌رایه‌تی گرته‌وه ده‌ست، یانه‌ی بۆرنماوس-یش به به‌ده‌ستهێنانی 33 خاڵ ریزبه‌ندی 11ـه‌مینی گرتووه.