تۆپی پی, تۆپی پی, تۆپی پی, تۆپی پی

خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كان.. مانچێسته‌ر یونایتد به‌ یه‌نگ بۆیز دۆڕا و سێڤییا و ساڵزبۆرگ یه‌كسان بوون

- لە يەكەم هەفتەى وەرزى ٢٠٢١-٢٠٢٢ی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌ورووپادا، يەنگ بۆيز بە ئەنجامى ٢-١ لە مانچێسته‌ر یونایتدى بردەوە و سێڤییا و ساڵزبۆرگ بە ئەنجامى گۆڵێك بۆ هه‌ر لایه‌كیان یه‌كسان بوون.

Mutlu Demirtaştan   | 15.09.2021
خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كان.. مانچێسته‌ر یونایتد به‌ یه‌نگ بۆیز دۆڕا و سێڤییا و ساڵزبۆرگ یه‌كسان بوون

Istanbul

ئیستانبوڵ - AA

قۆناغی گرووپەکانی وەرزی ٢٠٢١-٢٠٢٢ی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا، بە دوو یاری دەستی پێکرد.

ياريى نێوان یه‌نگ بۆیز-مانچێسته‌ر یونایتد و سێڤییا-ساڵزبۆرگ کە کاتژمێر ١٩:٤٥ بەکاتی هه‌ولێر لە میانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپادا، بەڕێوەچوو، کۆتایی ھات.

یانەی یه‌نگ بۆیزی سویسری، لە میانی یارییەکانی گرووپی (F)دا بە ئەنجامی ٢-١ لە یانەی مانچێسته‌ر یونایتدی ئینگلیزیی میوانی بردەوە. مانچێسته‌ر یونایتد لە خولەکی ١٣دا بە گۆڵێکی کریستیانۆ رۆناڵدۆ گۆڵی پێشەنگیی تۆمار کرد. لە بەرامبەردا یانەی یه‌نگ بۆیز، توانی لە خولەکی ٦٦دا لە رێگەی نیکۆلاس نگامالیو گۆڵی یەکسان بوون و لە خولەکی ٩٠+٥دا بە گۆڵێكی جۆردان سیباتچیو گۆڵی بردنەوە تۆمار بکات. یاریزانی مانچێسته‌ر یونایتد، وان-بیساکا لەخولەکی ٣٥دا بە کارتی سوور كرایه‌ دەرەوەی یارییەکە.

لەلایەکی دیکەوە، رۆناڵدۆ چەند ژمارەیەکی پێوانەیی لە پاڵەوانێتییەکە تۆمار کرد. رۆناڵدۆ بە ئامادەبوون لە ١٧٧ یاریی قۆناغی گرووپەکان لەگەڵ ژمارەی پێوانەیی ئیکەر کاسیاسی ئیسپانی یەکسان بوو.

رۆناڵدۆ بە تۆمارکردنی گۆڵ لە دژی ٣٦ یانەی جیاواز لە میانی پاڵەوانێتییەکەدا، توانی بگاتە ژمارەی پێوانەیی لیۆنێل میسی.

کریستیانۆ رۆناڵدۆ کە توانی لە ماوەی ١٧ وەرزی لەسەر یەکدا گۆڵ تۆمار بکات و بەم ژمارەیە میسی و کەریم بنزیمای تێپەراند کە ئەوان لە ١٦ وەرزی لە سەریەکدا گۆڵیان تۆمار کردووە.

رۆناڵدۆ کە گۆڵکاری مێژوویی خولی یانە پاڵەوانەکانە، ژمارەی گۆڵەکانی بۆ ١٣٥ گۆڵ بەرز کردەوە.

- دوای چوار لێدانی سزا، سێڤییا و ساڵزبۆرگ یەکسان بوون

لە میانی یارییەکانی گرووپی (G)دا، لەو یارییەی کە چوار لێدانی سزای تێدا بەکارھێنرا، سێڤییا لە یاریگای خۆی بە ئەنجامی ١-١ لەگەڵ ساڵزبۆرگی سویسری یەکسان بوون.

لوکا سوجیج لە خولەکی ٢١دا لە رێگەی لێدانی سزا گۆڵەکەی ساڵزبۆرگی تۆمارکرد. لە بەرامبەردا ئیڤان راکیتیچ لە خولەکی ٤٢ و بە لێدانی سزا گۆڵی یەکسان بوونی بۆ سێڤییا تۆمار کرد. یاریزان کەریم ئادیەمی لە خولەکی ١٣دا لێدانێکی سزای بۆ سێڤییا لەدەستدا و لە بەرامبەريشدا سوجیج بە ھەمان شێوە لە خولەکی ٣٧دا نەیتوانی سوود لە لێدانێکی سزا بۆ ساڵزبۆرگ ببینێت.

ھاوکات لە خولەکی ٥٠ی یارییەکەدا یاریزانی سێڤییا یوسف ناسڕی، دوای دووەم کارتی زەرد کارتێکی سووری وەرگرت و یانەکەی بە ١٠ یاریزانه‌وه‌ ھێشتەوە.

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın