تۆپی پی, تۆپی پی, تۆپی پی, تۆپی پی

خه‌ڵاتی تۆپی زێڕین به‌ مێسی درا

- ئه‌ستێره‌ی تۆپی پێی ئه‌رجه‌نتینی، لیۆنێل مێسی كه‌ له‌ یانه‌ی به‌رشه‌لۆنەی ئیسپانی یاری ده‌كات توانی خه‌ڵاتی تۆپی زێڕینی یاریزانی ساڵ به‌ده‌ست بهێنێت.

Yunus Kaymaz,1 23   | 03.12.2019
خه‌ڵاتی تۆپی زێڕین به‌ مێسی درا

Istanbul

ئیستانبوڵ – AA

ئه‌ستێره‌ی تۆپی پێی ئه‌رجه‌نتینی، لیۆنێل مێسی كه‌ له‌ یانه‌ی به‌رشه‌لۆنەی ئیسپانی یاری ده‌كات توانی خه‌ڵاتی تۆپی زێڕینی یاریزانی ساڵ به‌ده‌ست بهێنێت.

مێسی لە رێوڕه‌سمێکدا كه‌ له‌لایه‌ن گۆڤاری France Football به‌ڕێوه‌چوو، توانی وه‌ك باشترین یاریزانی ساڵ له‌نێو كوڕاندا خه‌ڵاتی تۆپی زێڕین به‌ده‌ست بهێنێت.

مێسی ته‌مه‌ن ٣٢ ساڵ، دوای ئه‌وه‌ی به‌ دوای یه‌كدا له‌ ٢٠٠٩، ٢٠١٠، ٢٠١١، ٢٠١٢ و ٢٠١٥ هه‌مان خه‌ڵاتی به‌دەست هێنابوو، بۆ جاری شه‌شه‌م سه‌ركه‌وت له‌ به‌ ده‌ستهێنانی خه‌ڵاتی تۆپی زێڕین.

هاوکات ڤیرگیل ڤان دیژك-ی هۆڵه‌ندی كه‌ له‌ لیڤه‌رپوول یاری ده‌كات پله‌ی دووه‌م و كریستیانۆ رۆناڵدۆ-ی پورتوگالی كه‌ له‌ یوڤێنتوس یاری ده‌كات پله‌ی سێیه‌م و سایدۆ مانی سه‌نگیالی كه‌ له‌ لیڤه‌رپوول یاری ده‌كات پله‌ی چواره‌م و محه‌مه‌د سه‌ڵاح-ی میسری كه‌ له‌ لپڤه‌رپوول یاری ده‌كات بۆ جارێكی دیكه‌ پله‌ی پێنجه‌م به‌ده‌ست هێنا.

رۆناڵدۆ كه‌ پێنجه‌مین جاره‌ ئه‌و خه‌ڵاته‌ی پێدەبەخشرێت به‌شداری له‌ رێوڕه‌سمه‌كه‌دا نه‌كرد.

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın

هه‌واڵه‌ هاوشێوه‌كان