تۆپی پی, تۆپی پی, تۆپی پی, تۆپی پی

تۆپی پێ.. خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا

- لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپادا، یانەی مانچستەر ستی بە ئەنجامی ٢-١ لە یانەی بۆروسیا دۆرتموند-ی بردەوە.

Abdulkadir Karakaya   | 08.04.2021
تۆپی پێ.. خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا

Istanbul

ئیستانبوڵ- AA

لە یەکەم رووبەڕووبوونەوەکانی چارەکی پێش کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپادا، یانەی بۆروسیا دۆرتموند بووە میوانی یانەی مانچستەر ستی.

لە خولەکی ١٩ی یارییەکەدا، یاریزان کێڤن دێ بروینە گۆڵی یەکەمی بۆ یانەی مانچستەر ستی تۆمار کرد و نیوەی یەکەمی یارییەکە بە ئەنجامی ١-٠ کۆتایی هات.

لە خولەکی ٨٤ یارییەکەدا، یاریزان مارکۆ ریۆس گۆڵی یەکسانبوونەوەی بۆ یانەی بۆروسیا دۆرتموند تۆمار کرد.

لە کۆتا ساتەکانی یارییەکە و لە خولەکی ٩٠دا، یاریزان فیلپ فۆدەن گۆڵی دووەمی بۆ یانەی مانچستەر ستی تۆمار کرد و یارییەکە بە ئەنجامی ٢-١ کۆتایی هات.

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın