
Ankara
ئەنقەرە- AA
لە وەرزی ٢٠٢١-٢٠٢٢ی پرێمیەر لیگدا بەربژێری باشترین یاریزان و بەڕێوبەرە تەکنییەکان، ئاشکرا بوون.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی پرێمیەر لیگ، محەمەد سەڵاح و ترێنت ئالێکساندەر ئارنۆڵد لە یانەی لیڤەرپووڵ، کێڤین دێ بروین و جواو کانسێلۆ لە یانەی مانچستەر ستی، هونگ مین سۆن لە یانەی تۆتەنهام، بوکایۆ ساکا لە یانەی ئارسناڵ، جارۆد بۆوێن لە یانەی وێست هام یونایتد و جەیمس وارد براوس لە یانەی ساوسهامپتۆن، لە نێو بەربژێرەکانی باشترین یاریزانەکاندان.
ئەفسانەی پرتوگالی و یاریزانی یانەی مانچستەر یونایتد، کریستیانۆ رۆناڵدۆ، هەرچەندە لەم وەرزەدا دوو جار بە یاریزانی مانگ هەڵبژێردراوە بەڵام نەچووەتە ناو بەربژێرەکانی ئەم وەرزەوە.
بەگوێرەی ئامارەکانی پرێمیەر لیگ، یاریزانی میسڕی، محەمەد سەلاح، لەم وەرزەدا ٢٢ گۆڵی تۆمار کردوە.
هەروەها تۆماس فرانک لە یانەی برێنت فۆرد، پێپ گواردیۆلا لە یانەی مانچسەر ستی، ئێدی هاو لە یانەی نیوکاسڵ یونایتد، یۆرگن کڵۆپ لە یانەی لیڤەرپووڵ و پاتریک ڤیەیرا لە یانەی کریستاڵ پاڵاس لە بەربژێرەکانی باشترین بەڕێوبەری تەکنیکیدان.
دوای دەنگدانی لایەنگران، کاپتنی تیمەکان و پسپۆڕانی تۆپی پێ، باشترینەکانی ئەم وەرزە، دیاری دەکرێن. ئەو لایەنگرانەی دەیانەوێت بەشداری دەنگدانەکە بکەن تا کاتژمێر ٢٠:٠٠ی ئێوارەی دووشەممە ١٦ی ئایار، دەتوانن لەڕێی ماڵپڕی فەرمییەوە دەنگبدەن.