توركيا

کۆبوونەوەی هەماهەنگی ئۆپەراسیۆنی کانی ئاشتی ئەنجام درا

بەسەرۆکایەتی سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان، کۆبوونەوەی "هەماهەنگی ئۆپەراسیۆنی کانی ئاشتی" ئەنجام درا.

Aynur Ekiz,   | 09.10.2019
 کۆبوونەوەی هەماهەنگی ئۆپەراسیۆنی کانی ئاشتی ئەنجام درا

Ankara

ئەنقەرە-AA

کۆبوونەوەکە لە کۆشکی کۆماریی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا بەڕێوەچوو، تێیدا هەریەک لە سەرۆکی پەرلەمان، موستەفا شەنتۆپ و وەزیری دادی تورکیا، عەبدولحەمید گول و وەزیری دارایی و گەنجینە، بەرات ئاڵبایراک و وەزیری ناوخۆ، سولەیمان سۆیلو و وەزیری بەرگری، خولوسی ئاکار و سەرۆکی فراکسیۆنی ئاکپارتی، ناجی بۆستانجی، سەرۆکی لیژنەی بەرگریی لە پەرلەمانی تورکیا، عیسمەت یڵماز و سەرۆک ئەرکانی سوپای تورکیا، جەنەڕاڵ یاشار گولەر و سەرۆکی دەزگای میت، هاکان فیدان بریکاری سەرۆکی فراکسیۆنی ئاکپارتی نومان کورتوڵموش، ھەروەھا یاریدەدەرانی سەرۆکی ئاکپارتی ، حەیاتی یازیجی و ماهیر ئوناڵم و گوتەبێژی ئاکپارتی، عومەر چەلیک و سەرۆکی پەیوەندیيەکانی سەرۆکایەتی کۆمار، فەخرەدین ئاڵتون و گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، ئیبراهیم کاڵن بەشدار بوون.

لەم نێوەندەدا سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا وێنەیەکی بڵاو کردۆتەوە کە تێیدا وەزیری بەرگری، خولوسی ئاکار زانیاری دەداتە سەرکۆمار ئەردۆغان لەبارەی ئۆپەراسیۆنەکەوە.


ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın