Sait Çelik
14 تەمووز 2026•نوێکردنەوە: 14 تەمووز 2026
خانهوادهی شەهید مستەفا کۆچاک-ی تهمهن ٣٣ ساڵی خهڵكی یۆزگات، کە لە کاتی هەوڵی کودەتاكهی ڕێکخراوی تیرۆریستیی فەتحوڵڵاچی (فەتۆ)دا لەبەردەم کۆشکی سەرۆکایەتی کۆمار شەهید کرا، یادگارییەکانی منداڵەکەیان لە ژوورێکی تایبەتی ماڵەکەیاندا دهپارێزن.
ئازاری دایک و باوكی شههید، زولەیخا و ئیبراهیم کۆچاک کە لە گوندی گوڵیایلای ناوەندی یۆزگات دەژین، ئازاری لهدهستدانی مستەفا کۆچاک كه باوکی دوو منداڵه و وەک کرێکاری بیناسازی لە ئەنقەرە کاری دەکرد و، شهوی ١٥ی تەمووز لەبەردەم کۆشکی سەرۆکایەتی کۆمار لە کاتی وهستانهوه دژی کودەتاچییەکان شەهید بوو، وەک ڕۆژی یەکەم تازەیە و کەم نەبووەتەوە.

ئەم دایك و باوكه جهرگ سووتاوه كه دەیانەوێت یادگارییەکانی منداڵەکەیان زیندوو ڕابگرن، ژوورێکی ماڵەکەی خۆیانیان بە وێنە، جلوبەرگ و کەرەستە تایبەتەکانی شەهید کۆچاک ڕازاندووەتەوە و، زوو زوو یادگارییەکانیان لەو ژوورەدا نوێ دەکەنەوە و، هەموو ڕۆژانی هەیینی سەردانی گۆڕی کوڕەکەیان دەکەن.
له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، زولهیخا كۆچاك ڕایگهیاند: "کوڕەکەم کاتێک بچووک بوو زۆر حەزی دەکرد شەهید بێت. پێی دەگوتم دەچمە سەربازی، تۆ بڵێی شەهیدبم؟'. منیش دەمگوت ڕۆڵە ئەگەر لە نێوچاوانت نووسرابێت، بۆ هەر کوێیەک بچیت شەهید دهبیت".
