Ahmet Demircan
13 تەمووز 2026•نوێکردنەوە: 13 تەمووز 2026
یادگارییەکانی باشچاوشی شەهید عومەر خالیسدەمیر کە یەکێک بوو لە پێشەنگترین ئەو کەسانەی بە تەقەکردن لە جەنەراڵی کودەتاچی، سهمیح تەرزی لە کاتی هەوڵی کودەتای ١٥ی تەمووزی ڕێکخراوی تیرۆریستیی فەتحوڵڵاچی (فەتۆ)دا ڕەوتی کودەتاکەی گۆڕی، لە "ناوەندی کلتووری شەهید عومەر خالیسدەمیر لە شارۆچکەی چوکورکویو له قەزای بۆر لە پارێزگای نیغدە زیندوو ڕادهگیرێت.
لەو ناوەندەدا کە نزیکەی ههشت ساڵ لەمەوبەر کرایەوە، وێنەکانی سەردەمی منداڵی و گەنجی قارەمانی ١٥ی تەمووز، شەهید خالیسدەمیر، ناسنامەی سەربازی، ئەو چەقۆیەی لە کاتی ئەرکدا بەکاریهێناوە، دهبهی ئاو، کڵاو و جلوبەرگەکانی نیماش كراون. جگە لە وێنەکان و مانشێتی ڕۆژنامەکانی تایبەت بە شەوی هەوڵی کودەتاکە، بەشێک هەیە کە ناوی شەهیدانی ١٥ی تەمووزی تێدا نووسراوە.

ناوەندی کلتوورییەکە کە پێشوازی لە ژمارەیەکی زۆر هاووڵاتیانی ناوخۆ و دەرەوەی شارەکە دەکات، قارەمانێتییەکەی عومەر خالیسدەمیر لەو شەوەدا لە یادەوەرییەکاندا زیندوو ڕادهگرێت.
هاوڕێی سەردەمی سەرەتایی شەهید، مەحمود ئوناڵ بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو دووا و، باسی لهوه كرد خۆی و خالیسدەمیر هاوڕێی نزیكی یەکتر بوون و، شههید خالیسدەمیر لە شارۆچکەکە كهسێكی خۆشەویست بوو.