توركيا

گۆڕانکاریی لە دەستەی بەڕێوبردنی ئاژانسی ئانادۆڵو

- کۆبوونەوەی ئاسایی دەستەی گشتی ئاژانسی ئانادۆڵو لە بینای بەڕێوبەرایەتی گشتی ئاژانس، بەڕێوەچوو و تیایدا ماوەی شەش ساڵ کارکردنی دەستەی بەڕێوەبردنی ئاژانسی ئانادۆڵو، بە سەرۆکایەتی شەنۆڵ کازانجی کۆتایی هات.

Mehmet Tosun   | 07.04.2021
گۆڕانکاریی لە دەستەی بەڕێوبردنی ئاژانسی ئانادۆڵو

Ankara

ئەنقەرە- AA

سەرۆکی دەستەی بەڕێوەبردن و بەڕێوبەری گشتی ئاژانسی ئانادۆڵو، شەنۆڵ کازانجی پۆستەکەی رادەستی سەردار قەراگۆز کرد.

کۆبوونەوەی ئاسایی ساڵی ٢٠٢٠ی دەستەی گشتی ئاژانسی ئانادۆڵو لە بینای بەڕێوبەرایەتی گشتی ئاژانس بەڕێوەچوو و تیایدا ماوەی شەش ساڵ کارکردنی دەستەی بەڕێوەبردنی ئاژانسی ئانادۆڵو بە سەرۆکایەتی شەنۆڵ کازانجی کۆتایی هات.

شەنۆڵ کازانجی لە رێوڕەسمێکدا پۆستەکەی رادەستی سەردار قەراگۆز کرد و لە میانی گوتەیەکیشدا باسی لەوە کرد کە لە ماوەی شەش ساڵی رابردوودا بە شێوەیەکی چڕ کاریان بۆ سەرخستنی ئاژانسی ئانادۆڵو کردووە و سوپاسی پشتیوانییەکانی سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان-ی کرد.

شەنۆڵ کازانجی جەختی لەوەشکردەوە کە کارکردنی لە ئاژانسی ئانادۆڵو شەرەفێکی گەورەبووە و گوتی: "بەدرێژایی شەش ساڵ بەچڕی کارمان بۆ گەیاندنی دەنگی ئانادۆڵ بە جیهان کرد. لە ناخی دڵەوە پێموایە دەستەی نوێی بەڕێوبەرایەتی ئەم ئاڵایە زۆر بەرەوپێشتر دەبات. ئەمڕۆ لێرە رێوڕەسمی رادەستکردنی پۆست ئەنجامدەدەین کە دەبێتە نموونە بۆ هەموو دەزگاکانی دیکە".

لە بەرامبەردا سەرۆکی نوێی دەستەی بەڕێوەبردنی ئاژانسی ئانادۆڵو، سەردار قەراگۆز سوپاسی شەنۆڵ کازانجی-ی کرد کە ئاژانسی ئانادۆڵو-ی گەیاندووەتە ئەم ئاستەی ئەمڕۆ و گوتی: "ئاژانسی ئانادۆڵو یەکێکە لە گرنگترین دەزگاکانی تورکیا. گەیاندنی دەنگی تورکیا و ئانادۆڵ بە جیهان بەرپرسیاریەتییەکی قورسی خستووەتە ئەستۆمان. ئێمەش هەوڵێکی زۆر دەدەین تا لە ئاستی ئەو بەرپرسیاریەتییەدابین".


ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın