چاوش‌ئۆغڵو: ''ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی نراون، ژمارەیەک هه‌نگاوی جوانكارین''
- وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا مه‌ولوود چاوش‌ئۆغڵو، له‌باره‌ی هه‌ڵوێستی ئه‌مریكا له رۆژهه‌ڵاتی فورات رایگه‌یاند، "ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی نراون یان ئه‌وانه‌ی ده‌گوترێت ده‌نرێن، ژمارەیەک هه‌نگاوی جوانكارین''.
Ankara
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا مه‌ولوود چاوش‌ئۆغڵو، له‌باره‌ی هه‌ڵوێستی ئه‌مریكا له رۆژهه‌ڵاتی فورات رایگه‌یاند، "ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی نراون یان ئه‌وانه‌ی ده‌گوترێت ده‌نرێن، ژمارەیەک هه‌نگاوی جوانكارین''.
چاوش‌ئۆغڵو دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی مۆنتینیگرۆ، دارمانۆڤیچ، كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیی هاوبه‌شی سازدا.
چاوش‌ئۆغڵو وه‌بیریهێنایه‌وه كه توركیا و ئه‌مریكا ده‌ورییه‌ی هاوبه‌شیان ده‌ستپێكردووه و له چوارچێوه‌ی كاره‌كانی دامه‌زراندنی ناوچه‌ی ئارام‌دا یه‌كه‌م هه‌نگاو بۆ دامه‌زراندنی ناوه‌ندی هه‌ڵوێستی هاوبه‌ش نراوه و، ئه‌مه‌یشی به ده‌ستپێكێكی باش ناوبرد.
هاوكات چاوش‌ئۆغڵو چه‌ند هۆشدارییه‌كیشی به روونی دایه ئه‌مریكا و گوتی، "بۆچی ئه‌م هۆشدارییه‌مان به پێویست زانی؟ چونكه ئه‌مریكا به‌تایبه‌ت له نه‌خشه رێگای منبج و په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌و رێكخراوه (یه‌په‌گه/په‌كه‌كه)، به‌ڵێنه‌كانی نه‌بردووه‌ته سه‌ر و نه‌خشه رێگاكه‌ی پشتگوێخست".
ناوبراو رایگه‌یاند، بۆئه‌وه‌ی منبجێكی دیكه روونه‌داته‌وه ئه‌م هۆشدارییانه ده‌ده‌ن و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، ئه‌مڕۆ سه‌ركۆمار ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانیش رایگه‌یاندووه، توركیا چه‌نده له‌و هۆشدارییانه‌دا له‌سه‌ر حه‌ق بووه.
چاوش‌ئۆغڵو: "راسته ئێستا هه‌ندێك ده‌ورییه‌ی هاوبه‌ش هه‌یه، به‌ڵام جگه له‌وه ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی نراون یان ئه‌وانه‌ی ده‌گوترێت ده‌نرێن، ژمارەیەک هه‌نگاوی جوانكارین. ده‌بینین ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت بچێته قۆناغێكی سه‌رقاڵكردنه‌وه و توركیاش له‌گه‌ڵ ئه‌و قۆناغه‌دا رابهێنێت، به‌ڵام ئێمه له‌وباره‌وه هه‌ڵوێستمان روونه. له‌بنه‌ڕه‌تدا ئه‌م تابلۆیه بریتییه له تابلۆیه‌كی واتادار، ئه‌و دۆخه نیشانده‌دات كه وڵاتێكی تێكه‌وتووه خۆی به پێشه‌نگ ده‌زانێت له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆردا. باسی به‌ناو هاوپه‌یمانێك ده‌كه‌ین كه ناتوانێت سه‌ربه‌خۆ هه‌ڵسوكه‌وت بكات و سه‌ربه‌خۆبێت له رێكخراوێكی تیرۆریستی''.
ناوبراو جه‌ختی كرده‌وه كه ئه‌مریكا له‌كاتێكدا ئه‌م هه‌نگاوه جوانكارییانه له‌گه‌ڵ توركیادا ده‌نێت، له‌ولاوه خه‌ریكی به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانیه‌تی له‌گه‌ڵ رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان و پشتگیری‌یان ده‌كات و به‌هێزیان ده‌كات و رایگه‌یاند، پاككردنه‌وه‌ی ناوچه‌كه له رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان، بابه‌تێكی ئه‌منیی نه‌ته‌وه‌ییه بۆ توركیا.
چاوش‌ئۆغڵو راشیگەیاند: "هه‌رگیز له‌و بابه‌ته چاوپۆشی ناكه‌ین. ئه‌مڕۆ چاوپۆشییه‌ك بكرێت، ده‌كرێت رووبه‌ڕووی مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌ترمان بكاته‌وه. وه‌ك به‌ڕێز سه‌ركۆماریش جه‌ختیكرده‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌م دانوستانانه ئه‌نجامێكیان نه‌بێت، ئێمه هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كمان ئه‌نجامداوه و ده‌چینه ئه‌و ناوچه‌یه. وه‌ك چۆن عه‌فرین و ناوچه‌ی قه‌ڵغانی فوراتمان له داعش و یه‌په‌گه/په‌كه‌كه پاككرده‌وه، ئه‌وێش پاكده‌كه‌ینه‌وه. ناوچه‌ی ئارام پێكدێت و له‌لایه‌كی دیكه‌وه سه‌قامگیری ده‌گه‌ڕێته‌وه".
چاوش‌ئۆغڵو له‌باره‌ی قوبرسیشه‌وه رایگه‌یاند، توركیا هیچ بژارده‌یه‌كی وه‌لانەناوە و پێویسته بژارده‌ی دیكه‌ش هه‌ڵبسه‌نگێنرێت و گوتی،
"هیچ واتایه‌كی نییه ته‌نها به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رزاره‌كی دانوستان ده‌ستپێبكرێت".
ناوبراو گوتیشی، "ئێمه كۆمه‌ڵێك هێڵی سوورمان هه‌یه بۆ توركی قوبرس. گرنگترین پێكهاته‌ی ئه‌مه‌ش یه‌كسانیی سیاسی، به‌شداریی كاریگه‌ر و سه‌رۆكایه‌تییه به‌نۆره".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن