پەیڕەوکردنی رێککاری سنووردارکردنی ھاتوچۆ لە تورکیا دەستی پێکرد
لە چوارچێوەی رێککارەکانی رێگەگرتن لە بڵابوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ، قەدەغەی ھاتوچۆ لە ٨١ پارێزگای تورکیا دەستی پێکرد و سبەی بەیانی کاتژمێر ١٠:٠٠ کۆتایی پێ دێت.

Ankara
ئەنقەرە - AA
لە چوارچێوەی رێککارەکانی رێگەگرتن لە بڵابوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ، قەدەغەی ھاتوچۆ لە ٨١ پارێزگای تورکیا دەستی پێکرد و سبەی بەیانی کاتژمێر ١٠:٠٠ کۆتایی پێ دێت.
لە گشتاندنێکی وەزارەتی ناوخۆی تورکیا، تا دەرکردنی بڕیاری دووەم، لە رۆژەکانی کۆتایی ھەفتە بەدەر لە کاتژمێرەکانی نێوان ١٠:٠٠-٢٠:٠٠، رێکاری سنووردارکردنی ھاتوچۆ پەیڕەو دەکرێت و دامەزراوەکانی پەیوەندیدار بە بەرھەمھێنان و دەستەبەرکردن لەم رێکارە بەدەر دەبن.
لەم چوارچێوەیەدا، ئەمڕۆ کاتژمێری ٨ی ئێوارە بە کاتی ناوخۆی تورکیا تا کاتژمێر ١٠ی بەیانی سبەی، بەیانیش لە کاتژمێر ٨ی ئێوارەوە تا کاتژمێر ٥ی بەیانی رۆژی دووشەممەی ٢٣ی تشرینی دووەم، رێکاری سنووردارکردنی ھاتوچۆ پەیڕەو دەکرێت.
ھاوکات لە رۆژانی کۆتایی ھەفتەی داھاتووش رێککاری سنووردارکردنی ھاتوچۆ تا دەرکردنی بڕیارێکی دیکە بە ھەمان شێوە بەردەوام دەبێت.