توركيا

پەیامی ئەردۆغان لەبارەی ئاگرەکەی کڵێسای نۆتردام

- سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان: "ئەو ئاگرە مەترسیدارەی کە یەکێک لە سیمبولەکانی پاریس و شوێنەواری هاوبەشی مرۆڤایەتی، کڵێسای نۆتردام-ی وێرانکرد، لە ناخەوە ئێمەی هەژاند".

Yusuf Özcan,Muhammet Ali Kemal   | 16.04.2019
پەیامی ئەردۆغان لەبارەی ئاگرەکەی کڵێسای نۆتردام

Ile-de-France

پاریس - AA

سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەبارەت بە ئاگرکەوتنەوە لە کڵێسای نۆتردام لە پاریس رایگەیاند "ئەو ئاگرە مەترسیدارەی کە یەکێک لە سیمبولەکانی پاریس و شوێنەواری هاوبەشی مرۆڤایەتی، کڵێسای نۆتردام-ی وێرانکرد لە ناخەوە ئێمەی هەژاند".

رەجەب تەیب ئەردۆغان لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی پەیامێکی سەبارەت بە ئاگرکەوتنەوەکەی ئێوارەی دوێنێ لە کڵێسای نۆتردام لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا، بڵاوکردەوە.

ئەردۆغان کە لە پەیامەکەیدا بە زمانی فەڕەنسی بڵاویکردووەتەوە، رایگەیاندووە: "ئەو ئاگرە مەترسیدارەی کە یەکێک لە سیمبولەکانی پاریس و شوێنەواری هاوبەشی مرۆڤایەتی، کڵێسای نۆتردام-ی وێرانکرد لە ناخەوە ئێمەی هەژاند. بەناوی خۆم و گەلەکەمەوە، هاوخەمی بە گەلی فەڕەنسا رادەگەیەنم".

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın