Betül Bilsel
13 تەمووز 2026•نوێکردنەوە: 13 تەمووز 2026
سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی سەرۆکایەتی کۆماری توركیا، بورهانەددین دوران ڕایگەیاند: "لە بەرنامەی تایبەتی ١٠هەمین ساڵیادی ڕۆژی دیموکراسی و یەکێتی نیشتمانیی ١٥ی تەمووزدا کە بە ئامادەبوونی سەرکۆمار بهڕێز ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ساز دەکرێت، بە ڕەحمەت و سوپاسگوزاری و نزاوه یادی شەهیدانی ئازیزمان دەکەینەوە، سوپاس و پێزانین ئاڕاستهی جهنگاوهره قارەمانەکانمان دەکەین و جارێکی دیکە ههموو بهیهكهوه بە دەنگێکی بەرز هاوار دەکەین هیچ هێزێک لە سەرووی ئیرادەی گەلەوە نییە".
لە پۆستێکدا لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی NSosyal، دوران ئاماژەی بەوە کرد لە ١٠هەمین ساڵیادی ١٥ی تەمووزدا، لەژێر دروشمی "ئیرادەی ئێمەیە، سەرکەوتنی ئێمەیە" بەرنامەیەک ساز دەکرێت.
دوران ئاماژەی بهوه كرد ئەو داستانەی گەل لە ١٥ی تەمووزدا بە ئیرادەی خۆی نووسی بە هەمان باوهڕ، پێداگریی و ڕۆحیەتی یەکێتییەوە بە زیندوویی دەهێڵرێتەوە و، ڕایگهیاند: "لە بەرنامەی تایبەتی ١٠هەمین ساڵیادی ڕۆژی دیموکراسی و یەکێتی نیشتمانیی ١٥ی تەمووزدا کە بە ئامادەبوونی سەرکۆمار بهڕێز ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ساز دەکرێت، بە ڕەحمەت و سوپاسگوزاری و نزاوه یادی شەهیدانی ئازیزمان دەکەینەوە، سوپاس و پێزانین ئاڕاستهی جهنگاوهره قارەمانەکانمان دەکەین و جارێکی دیکە ههموو بهیهكهوه بە دەنگێکی بەرز هاوار دەکەین هیچ هێزێک لە سەرووی ئیرادەی گەلەوە نییە. گشت هاووڵاتیانمان بانگهێشت کراون بۆ ئەم کۆبوونەوە گەورەیە کە دەبێتە نیشانەیەکی بەهێزی یەکێتیی، تەبایی، برایەتیی و پابەندبوونی نەگۆڕمان بە دیموکراسییەوە".