توركيا

پشتیوانی توركیا بۆ راپۆرتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌باره‌ی خاشقجی

- وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوشئۆغڵو: "به‌توندی پشتیوانی له‌ ئامۆژگارییه‌كانی نەتەوە یەکگرتووەکان ده‌كه‌ین له‌باره‌ی رۆشنكردنه‌وه‌ و لێپرسینه‌وه‌ له‌ به‌رپرسیارانی کوشتنی خاشقجی".

Tuğçenur Yılmaz,Hemın Othman Mohammed   | 19.06.2019
پشتیوانی توركیا بۆ راپۆرتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌باره‌ی خاشقجی

Ankara

ئه‌نقه‌ره‌ - AA

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوشئۆغڵو رایگەیاند كه‌ به‌توندی پشتیوانی له‌ ئامۆژگارییه‌كانی ریپۆرتەری نەتەوە یەکگرتووەکان، ئاگنیس کالامارد ده‌كه‌ن له‌باره‌ی رۆشنكردنه‌وه‌ و لێپرسینه‌وه‌ له‌ به‌رپرسیارانی کوشتنی رۆژنامه‌نووسی سعوودی، جەمال خاشقجی.

مەولود چاوشئۆغڵو له‌ هه‌ژماری خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی په‌یامێكی سه‌باره‌ت به‌و راپۆرته‌ بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ ریپۆرتەری تایبه‌تی نەتەوە یەکگرتووەکان تایبه‌ت بە دۆسیەی ئه‌و كوشتنانه‌ی بێ دادگایکردن و ئاره‌زوومه‌ندانه‌ ئه‌نجامده‌درێن، ئاگنیس کالامارد له‌باره‌ی کوشتنی رۆژنامه‌نووسی سعوودی، جەمال خاشقجی ئاماده‌ی كردووه‌.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا رایگه‌یاند "به‌توندی پشتیوانی له‌ ئامۆژگارییه‌كانی ریپۆرتەری نەتەوە یەکگرتووەکان، ئاگنیس کالامارد ده‌كه‌ین له‌باره‌ی رۆشنكردنه‌وه‌ و لێپرسینه‌وه‌ له‌ به‌رپرسیارانی کوشتنی خاشقجی".

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.