توركيا

پرسه‌نامه‌ی پوتین بۆ ئه‌ردۆغان

- سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان كرد بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی کە له‌ رووداوی داڕووخانی بیناكه‌ی ناوچه‌ی كارتاڵی ئیستانبوڵ گیانیان له‌ده‌ستدا.

Emre Gürkan Abay,Hemın Othman Mohammed   | 12.02.2019
پرسه‌نامه‌ی پوتین بۆ ئه‌ردۆغان

Moskova

مۆسكۆ - AA

سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان كرد بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی کە له‌ رووداوی داڕووخانی بیناكه‌ی ناوچه‌ی كارتاڵی ئیستانبوڵ گیانیان له‌ده‌ستدا.

له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه‌ له‌ لایه‌ن باڵیۆزخانه‌ی رووسیا له‌ ئه‌نقه‌ره‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌ كه‌ پوتین پرسه‌نامه‌ی ئاراسته‌ی سه‌ركۆماری توركیا ئه‌ردۆغان-ی كردووه‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ كارتاڵ گیانیان له‌ده‌ستدا.

له‌ روونكردنه‌وه‌كه‌دا باس له‌وه‌ كراوه‌ كه‌ پوتین خه‌مگینی خۆی خستووه‌ته‌ڕوو به‌ هۆی ئه‌و رووداوه‌ تراجیدیایه‌وه‌ و شیفای به‌په‌له‌شی بۆ برینداران خواستووه‌.

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.