توركيا

پارێزگارى وان: "تەرمى چوار كەسمان لە ژێر هەرەسەكە دەرهێنا"

پارێزگار و جێگرى سەرۆكى گەورەشارەوانى وان، محەمەد ئەمين بيلمەز رایگەیاند لەو مينى پاسەى كە لە شارۆچكەى باخچەسەراى كەوتبوەوە ژێر هەرەسى بەفرەوە پێنج كەسيان رزگاركردوە و تەرمى چوار كەسى ديكەيان دەرهێناوە.

Mesut Varol   | 04.02.2020
پارێزگارى وان: "تەرمى چوار كەسمان لە ژێر هەرەسەكە دەرهێنا"

Van
وان - AA

پارێزگار و جێگرى سەرۆكى گەورەشارەوانى وان، محەمەد ئەمين بيلمەز رایگەیاند لەو مينى پاسەى كە لە شارۆچكەى باخچەسەراى كەوتبوەوە ژێر هەرەسى بەفرەوە  پێنج كەسيان رزگاركردوە و تەرمى چوار كەسى ديكەيان دەرهێناوە.

بيلمەز، بە پەيامنێرى ئاژانسى ئانادۆڵوى راگەياند، لەپاش هەرەس هێنانى بەفر لە ٣٣یەمین كيلۆمەترى سەر رێگەى وان- باخچەسەراى، تيمەكانى ئافاد، ١١٢ى فرياكەوتن، جەندرمە و رێگاوبان سەرەڕاى خراپى بارى كەش وهەوا بەردەوامن لە گەڕان.

بيلمەز، ئاماژەى بەوە كرد كە تيمەكان گەيشتونەتە مينى پاسەكەى ژێر هەرەسەكە و گوتى: "پێنج كەس رزگار كران و بەداخەوە چوار كەسى ديكە گيانيان لەدەستداوە. پرۆسەى گەڕانى تيمەكانمان هێشتا لە ناوچەكەدا بەردەوامە".




ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın