Sabri Kesen
14 تەمووز 2026•نوێکردنەوە: 14 تەمووز 2026
ئەو شوێنەوارانەی تیمی تیرۆرکەری ڕێکخراوی تیرۆریستیی فەتحوڵڵاچی (فەتۆ) لە پاش خۆیان بەجێیان هێشت کاتێک چوونه ئەو هۆتێلەی مارماریس کە پێش ١٠ ساڵ لەمەوبەر سەرکۆماری توركیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان تیایدا مابووەوە، بە مەبەستی گواستنەوەی شایەتحاڵی ئەو شەوە ترسناکە بۆ نەوەکانی داهاتوو، تەنانەت دهستكاری تۆزەکەشی نهكراوه و دەپارێزرێن.
ئەو وێرانکارییەی لەو هۆتێلەدا ڕوویدا کە سەرکۆمار ئەردۆغان لە کاتی هەوڵی کودەتای ١٥ی تەمووزی ٢٠١٦دا تیایدا مابووەوە و دەستبەجێ دوای جێهێشتنی لەلایەن تیمی تیرۆرکەری فەتۆوە هێرشی کرایەسەر، بەپێی بڕیاری ئیدارهی هۆتێلەکە بۆ دەرخستنی ئەو دۆخەی کە کودەتاچییەکان دروستیان کردبوو، نۆژەن ناکرێتەوە.
هەردوو ژووری خێزانی کە شوێنەواری هێرشەکەیان پێوەیە و دوای ئەو شەوە جارێکی دیکە بۆ نیشتەجێبوون نەکرانەوە، لەلایەن تیمی ئاژانسی ئەنادۆڵووهوە وێنە گیرا.