Kemal Ceylan
13 تەمووز 2026•نوێکردنەوە: 13 تەمووز 2026
مهتههان چۆبان، کوڕی ڕاهێنەری مەلەوانی شەهید ئومیت چۆبان، کە باوكی لە هەوڵی کودەتای ڕێکخراوی تیرۆریستیی فەتحوڵڵاچی (فەتۆ)دا بە تەقەی کودەتاچییەکانه لەبەردەم کۆشکی سەرۆکایەتی کۆمار شەهید بوو، بەو شانازییەی کە فیداکاری باوکی وەک میرات بۆی جێهێشتووە ژیان بهسهر دهبات.
چۆبان لە کاتی ئەنجامدانی ئەرکی سەربازیدا لە پارێزگای ئەدیرنە، هەواڵی شەهیدبوونی باوکی لە کاتی بەرگرییکردنی لە بەرامبەر هەوڵی کودەتاکەدا پێگەیشت، مۆڵەتی لە یەکەکەی وەرگرت و تەرمی باوکی کە بە دەستەکانی خۆی شت، له زێدی خۆی لە شارۆچکەی گوموشهاجیکۆی له پارێزگای ئاماسیا بە خاک سپارد.

دوای تەواوکردنی ئەرکی سەربازی، چۆبان بۆ چۆروم گوازرایەوە و، لەگەڵ هاوسەرەکەی و کچە سێ ساڵانەکەی هەوڵ دەدات یادگارییەکانی باوکی زیندوو ڕابگرێت.
چۆبان-ی تەمەن ٣٠ ساڵ کە وەک فەرمانبەر لە بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی نیشتمانیی چۆروم کار دەکات، له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو باسی لهوه كرد بە تێپەڕبوونی کات ئازاری لەدەستدانی باوکی کەمبووەتەوە، بەڵام بیرکردنی باوکی هەرگیز کەم نابێتەوە.