Cemil Murat Budak
13 تەمووز 2026•نوێکردنەوە: 13 تەمووز 2026
پێکهاتەی تەکنیکی ئەپڵیکەیشنی بایلۆک، کە ڕێکخراوی تیرۆریستیی فەتحوڵڵاچی (فەتۆ) پێش هەوڵی کودەتاكهی ١٥ی تەمووز وەک هۆکارێکی پەیوەندیکردنی ڕێکخراوەیی بۆ دهستهبهركردنی نهێنیکاری بەکاریدەهێنا، لەگەڵ وردەکارییەکانی ئەو ئۆپەراسیۆنەی میت ئەنجامیدا و پێگهی لە پرۆسە یاساییەکاندا، پێکهاتەی جۆری شانەیی ڕێکخراوەکە دەردەخەن.
بەپێی ئەو زانیارییەی دهست ئاژانسی ئانادۆڵو كهوتووه، بنکەی زانیاری ٢١٥ هەزار و ٩٢ کەسی کە دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی (میت) لە چوارچێوەی دەسەڵاتەکانی ئاسایشی سایبەری و هەواڵگریی تەکنیکیدا بەپێی یاسای ژمارە ٢٩٣٧ لە سێرڤەری سەرەکی لیتوانیاوە بەدەستیهێناوە، نەخشەی پلەبەندی ڕێکخراوەکەی لە دادگاییکردنە سزاییەکاندا دەرخست.
میت لە ڕێگەی ئەو ئەندامانەیەوە کە دزەیان کردبووە ناو فەتۆ، لە تەمووزی ٢٠١٤دا لە بوونی بەرنامەی بایلۆک ئاگادار بوو. لەو پشکنینانەی ئەنجام دران دەرکەوت کە بەرنامەکە لەلایەن بەڕێوەبەری پێکهاتەی سایبەری ڕێکخراوەکەوە پێش پرۆسەی ١٧-٢٥ی کانوونی یەکەم، بەپێی ڕێنمایی تایبەت کە لە تشرینی دووەمی ٢٠١٣دا دەرچووبوو گەشەی پێدرابوو و ئاسایشی سێرڤەرەکەش بەم کەسە سپێردرابوو.
دەرەنجام بۆ تێکشکاندنی ئەم تۆڕە نهێنییەی فەتۆ، تیمێک لە ناو سەرۆکایەتی فەرمانگەی بەرگریی و ئاسایشی سایبەری لە چوارچێوەی میتدا پێکهێنرا. ئەم تیمەی کە ئۆپەراسیۆنە نهێنییەکەیان بەڕێوەدەبرد لە پسپۆڕانی بنکەی زانیاری، شیکەرەوانی کۆد، پسپۆڕانی تۆڕ، هاکەرە سپییەکان و پسپۆڕانی ئەندازیاریی پێچەوانە پێکهاتبوو.
ئەو بنکەی زانیارییەی لە ٢١٥ هەزار و ٩٢ کەس پێکهاتووە و دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی (میت) لە سێرڤەری سەرەکەی لیتوانیا بەدەستیهێناوە، نەخشەی پلەبەندی فەتۆی ئاشكرا كرد. بایلۆک بە پێچەوانەی ئەپڵیکەیشنە جیهانییەکانی وەک وەتسئەپ و تێلیگرام کە تەنیا بە گەڕانەوە بۆ پێناسەی ڕێکخراوەیی دەکرێت بچیتە ناویەوە، لەسەر بنەمای ناونەهێنان و تایبەتمەندی دیزاین کراوە.
لەو ئۆپەراسیۆنەی لەلایەن تیمی سایبەری میتەوە بەڕێوەچوو، لە شەوی کریسمسدا لە ڕێگای هێرشێکی سایبەری و گرتنەبەری شێوازەکانی ئەندازیاریی کۆمەڵایەتییەوە، دزەکرایە ناو سێرڤەرەکەی لیتوانیا. بەهۆی دروستکردنی "backdoor" زیاتر لە ١٧ ملیۆن نامە و نەخشەی پێکهاتە نهێنییەکە گوازرانەوە بۆ ئەنقەرە.
بەپێی بڕیارە متمانەپێکراوەکانی دەستەی گشتیی سزاکانی دادگای باڵای پێداچوونەوە، ئەو زانیارییانەی بایلۆک کە بەپێی پێوەرە فەڕمییەکانی پشکنینی دیجیتاڵی پشتڕاست کراونەتەوە، وەک بەڵگەی یهكلاكهرهوه هەژمار کران کە بەستنەوەی ئۆرگانیکی تۆمەتبار بە ڕێکخراوەکەوە دەسەلمێنن و دەتوانرێت وەک بنەمایەک بۆ سزادان بەکاربهێنرێن بەبێ پێویستبوون بە هیچ بەڵگەیەکی دیکە.