Hülya Ömür Uylaş
31 تەمووز 2026•نوێکردنەوە: 31 تەمووز 2026
وەزیری کشتوکاڵ و دارستان، ئیبراهیم یوماکڵی ئاماژهی بهوه كرد ئاگرهكهی موغڵا/فەتحیە بە تەواوی و، ئاگرەکانی باڵکئەسیر/گۆمەچ، ئەنتاڵیا/ئالانیا و مێرسین/گوڵنار-ئایدنجک بهشێوهیهكی بهرچاو کۆنترۆڵ کراون".
لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمهڵایهتی، یوماکڵی زانیاری لەسەر دۆخی دوایین ئاگرکەوتنەوەکانی دارستانەکان خستەڕوو.
یوماکڵی بە ئاماژەدان بەوەی بێوچان بەرگری لە نیشتمانی سەوز بەردەوامە، ڕایگهیاند: "لە ئەنجامی ئهو ههوڵی فیداکارانە و کاریگەرانەی لە مەیداندا بەڕێوەمان برد ئاگرهكهی موغڵا/فەتحیە بە تەواوی و، ئاگرەکانی باڵکئەسیر/گۆمەچ، ئەنتاڵیا/ئالانیا و مێرسین/گوڵنار-ئایدنجک بهشێوهیهكی بهرچاو کۆنترۆڵ کراون. تا ئەو ئاگرەی لە ئایدن/چینە بەردەوامە بە تەواوی کۆنتڕۆڵ دەکرێت، هەوڵی تیمەکانمان لە ئاسمان و زەمین بێوچان بەردەوامدەبن".