توركيا

وەزیری دادی تورکیا بووە میوانی دێسکی سەرنووسەرانی ئاژانسی ئانادۆڵو

وەزیری دادی تورکیا، عەبدولحەمید گول:''دەستوور وەک یاسایەکی ئاسایی نییە، دەقێکی یاساییە کە پێکهێنانی پێویستی بە رێککەوتنێکی گەورەتر هەیە''.

Mümin Altaş   | 03.03.2021
وەزیری دادی تورکیا بووە میوانی دێسکی سەرنووسەرانی ئاژانسی ئانادۆڵو

Ankara

ئەنقەرە - AA

وەزیری دادی تورکیا، عەبدولحەمید گول رایگەیاند ''ئایا تورکیا ناچارە بە دەستوورێک بەڕێوەببرێت کە کودەتاچییەکان دایانناوە؟ ئایا هێشتا مەحکومە؟ ئایا هاووڵاتییانی مەدەنی، پارتە سیاسییەکان و ئەو پارتانەی لە پەرلەمان نوێنەریان هەیە بێ توانان لە دانانی دەستوور؟ بەدڵنیایییەوە نەخێر. تورکیا شایستەی ئەوەیە و لەو باوەڕەدام لە قۆناغی داهاتوودا ئەوە بکات''.

عەبدولحەمید گول لە میانی بەشداریکردنی لە بەرنامەی مێزی سەرنووسەرانی ئاژانسی ئانادۆڵودا، باسی لە وردەکارییەکانی پلانی کاری مافەکانی مرۆڤ کرد لە تورکیادا.

وەزیری دادی تورکیا ئەوەی وەبیرهێنایەوە کە دەسەڵاتی ئاک پارتی لە مێژووی کۆمارییدا درێژترین دەسەڵاتی هەڵبژێردراوە و لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بەو رەخنانەی کە دەگیرێن لەبارەی ئەوەی ''ئایا ئێستا پێویست بە چاکسازییەکی لەو شێوەیە دەکات؟'' گوتی: ''دەستوور وەک یاسایەکی ئاسایی نییە، دەقێکی یاساییە کە پێکهێنانی پێویستی بە رێککەوتنێکی گەورەتر هەیە''.

عەبدولحەمید گول سەبارەت بە پلانی کاری مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند ''کاتێک جێبەجێ کرا، ئەو کات لەلایەن هاووڵاتییانمانەوە لە شەقامی ئیستقلال، مەیدانی کزڵای، سووری دیاربەکر و کۆناکی ئیزمیر هەست بە بەرهەمەکانی دەکرێت''.

وەزیری دادی تورکیا، عەبدولحەمید گول گوتیشی: ''ئایا تورکیا مەحکومە بە دەستوورێک کە کودەتاچییەکان دایانناوە؟ ئایا هاووڵاتییانی مەدەنی و پارتە سیاسییەکان بێ توانان لە دانانی دەستوور؟ بەدڵنیایییەوە نەخێر. تورکیا شایستەی ئەوەیە و لەو باوەڕەدام لە قۆناغی داهاتوودا ئەوە بکات''.

عەبدولحەمید گول باسی لەوەیشکرد کە پلانی کاری مافەکانی مرۆڤ دەقی یاسایەک نییە، بەڵکو بەڵگەی نیاز باشییە و گوتی: ''پلانی کاری مافەکانی مرۆڤ قۆناغی جێبەجێکردنی بۆ ماوەی دوو ساڵ هەیە. هەموو چالاکییەکان لە ماوەی دوو ساڵدا تەواو دەبن''.

وەزیری دادی تورکیا، عەبدولحەمید گول هەروەها راشیگەیاند ''پلانی کاری مافەکانی مرۆڤ، پرۆسەیەکە کە هاووڵاتییانمان لە هەموو بوارێکدا هەست بە کاریگەرییە ئەرێنییەکەی دەکەن، گرنگترینیشی ئەوەیە خاوەندارێتیی جێبەجێکارانی بکەن''.

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın