توركيا

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا بە توندی سەرکۆنەی هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە دەکات

- وەزارەتی دەرەوەی تورکیا بە توندی سەرکۆنەی هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیلی بۆ سەر کەرتی غەززە کرد و جەختی لەسەر دەستبەجێ کۆتاییهێنان بە رووداوەکان بەر لەوەی بگۆڕێن بۆ پێکدادان، کردەوە.

Mustafa Deveci   | 06.08.2022
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا بە توندی سەرکۆنەی هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە دەکات

Ankara

ئەنقەرە - AA

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا بە توندی سەرکۆنەی هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیلی بۆ سەر کەرتی غەززە کرد و جەختی لەسەر دەستبەجێ کۆتاییهێنان بە رووداوەکان بەر لەوەی بگۆڕێن بۆ پێکدادان، کردەوە.

لەبارەی هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە، وەزارەتی دەرەوەی تورکیا راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا بە توندی سەرکۆنەی هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی عەززە کراوە و، هاتووە؛ ''گیانلەدەستدانی هاووڵاتییانی مەدەنی لە نێویشیاندا منداڵان جێگەی قبوڵ نییە. بە نیگەرانیی قوڵەوە لە گرژیی ناوچەکە دەڕوانین لە پاش هێرشەکان کە روویان لە هەڵکشان کردووە. جەخت لەسەر دەستبەجێ کۆتاییهێنان بە رووداوەکان دەکەینەوە بەر لەوەی بگۆڕێت بۆ پێکدادان. داوای دانبەخۆداگرتن دەکەین''.

پێشتر سوپای ئیسرائیل ئاماژەی بەوە کردبوو کە لە کەرتی غەززەی گەمارۆدراو بارەگاکانی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی بۆردومان کردووە.

هاوکات وەزارەتی تەندروستیی فەڵەستین بڵاوی کردەوە کە لە ئاکامی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە ١٠ هاووڵاتیی فەڵەستینی کە یەکێکیان منداڵێکی پێنج ساڵان بووە گیانیان لەدەستداوە و ٥٥ کەسی دیکەش برینداربوون.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın