توركيا

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ئیدانەی ھێرشەکانی بەغدا دەکات

وەزارەتی دەرەوەی تورکیادا ئیدانەی ھێرشکردنە سەر بارەگای پارتە سیاسییە جیاوازەکان و نوێنەرایەتی وڵاتانی بیانی لە ناوچەی سەوز لە شاری بەغدا کرد و لەمبارەیەوە نیگەرانی خستەڕوو.

Mustafa Deveci   | 14.01.2022
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ئیدانەی ھێرشەکانی بەغدا دەکات

Ankara

ئەنقەرە - AA

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لەبارەی ھێرشەکانی ئەمڕۆ و دوێنێی شاری بەغدا پایتەختی عێراق، رایگەیاند "بە ئەنجام گەیشتنی ھەوڵەکانی پێکھێنانی حکوومەتی عێراقی دراوسێ لە کاتی خۆیدا و لەسەر بنەمای دانوستان، گرنگی زۆری دەبێت لە رووی سەقامگیریی و ئاسوودیی ھەمیشەیی لەو وڵاتەدا. لەم قۆناغە ھەستیارەدا پێشنیاری میانڕەوی لە گشت لایەنەکان دەکەین".

لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی تورکیادا ئیدانەی ھێرشکردنە سەر بارەگای پارتە سیاسییە جیاوازەکان و نوێنەرایەتی وڵاتانی بیانی لە ناوچەی سەوز لە شاری بەغدا کراوە و لەمبارەیەوە نیگەرانی خراوەتەڕوو.

ھەر لە راگەیەندراوەکەدا ھیوای زوو چاکبوونەوە بۆ بریندارانی ھێرشەکان خوازراوە و تێدا ھاتووە: "بە ئەنجام گەیشتنی ھەوڵەکانی پێکھێنانی حکوومەتی عێراقی دراوسێ لە کاتی خۆیدا و لەسەر بنەمای دانوستان، گرنگی زۆری دەبێت لە رووی سەقامگیریی و ئاسوودیی ھەمیشەیی لەو وڵاتەدا. لەم قۆناغە ھەستیارەدا پێشنیاری میانڕەوی لە گشت لایەنەکان دەکەین".

لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی تورکیادا جەخت لەسەر پشتیوانی بەھێزی ئەو وڵاتە لە بنیاتنانی ئاسایش و سەقامگیریی عێراق کراوەتەوە.

دوێنێ و ئەمڕۆ چەند ھێرشێک کرایە سەر بارەگای پارتە سیاسییە جیاوازەکان و نوێنەرایەتی وڵاتانی بیانی لە ناوچەی سەوز لە شاری بەغدا و بەم ھۆیەوە دوو کەس برینداربوون.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın