Hüseyin Cem Dağıstanlı
23 تەمووز 2026•نوێکردنەوە: 23 تەمووز 2026
وەزارەتی بەرگریی توركیا بڵاوی كردهوه، لە چوارچێوەی دابینکردنی فڕۆکە جەنگییەکانی یۆرۆفایتەردا، بڕیاره لە مانگی ئابی ساڵی ٢٠٢٦دا فڕۆكهوانان ڕەوانەی بەریتانیا بکرێن و لە ماوەیەکی کورتدا دەست بە مهشق و ڕاهێنانەکان بکەن.
ڕاوێژکاری ڕاگەیاندن و پەیوەندییە گشتییەکانی وەزارەتی بەرگریی تورکیا و گوتەبێژی وەزارەتەکە، ئەدمیراڵ زەکی ئاکتورک لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانیی هەفتانەی وەزارەتەکەدا، بۆ ڕۆژنامەنووسان دووا.
ئاکتورک جەختی لەسهر ئهوە کردەوە سوپای تورکیا پێداگرانه و به ورەیەکی بەرزەوە بەردەوامه لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، پاراستنی سنوورەکان و دابینکردنی ئاسایش و بەرگریی تورکیا له زهمین، دەریا و ئاسماندا و، ڕایگهیاند: "لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا، شهش تیرۆریستی دیکەی پەکەکە خۆیان ڕادەستکردووە، کارەکانی دۆزینەوە و لەناوبردنی ئەشکەوت، حەشارگە، پەناگە و مین و تەقەمەنی لە ناوچەکانی ئۆپەراسیۆن درێژهیان ههیه. لە سنوورەکانماندا ٤٦٦ کەس دەستگیرکراون کە یەکێکیان ئەندامی ڕێکخراوی تیرۆریستی بووە و هەوڵیانداوه به نایاسایی سنوور ببهزێنن، ژمارەی ئەو کەسانەی لە کاتی هەوڵدان بۆ بهزاندنی سنووره لە یهكی کانوونی دووەمەوە تا ئەمڕۆ دەستگیرکراون گەیشتووەتە شهش هەزار و ٤٨٥ کەس، هاوكات ڕێگریی لە ٩٤٦ کەسی دیکە كراوه سنوور ببهزێنن. ژمارەی ئەو کەسانەی لەمساڵدا ڕێگرییان لێکراوە گەیشتووەتە ٤٢ هەزار و ٧٧٦ کەس".
سهبارهت به دابینکردنی فڕۆکە جەنگییەکانی یۆرۆفایتەر، ئاكتورك باسی لهوه كرد بڕیاره لە مانگی ئابی ساڵی ٢٠٢٦دا فڕۆكهوانان ڕەوانەی بەریتانیا بکرێن و لە ماوەیەکی کورتدا دەست بە مهشق و ڕاهێنانەکان بکەن.