Yusuf Soykan Bal
16 تەمووز 2026•نوێکردنەوە: 16 تەمووز 2026
وەزارەتی بەرگریی تورکیا بڵاوی کردەوە، سێ تیرۆریستی دیکەی پەکەکە خۆیان ڕادەستکردووە.
ڕاوێژکاری ڕاگەیاندن و پەیوەندییە گشتییەکانی وەزارەتی بەرگریی تورکیا و گوتەبێژی وەزارەتەکە، ئەدمیراڵ زەکی ئاکتورک لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانیی هەفتانەی وەزارەتەکەدا، بۆ ڕۆژنامەنووسان دووا.
ئاکتورک باسی لهوه كرد سوپای تورکیا بێوچان بەردەوامه لە ڕاپەڕاندنی ئەو ئەرک و چالاکییانەی بۆ ئارامیی، ئاسایش و سەقامگیریی تورکیا ئەنجامی دەدەن و، ڕایگهیاند: "لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا، سێ تیرۆریستی دیکەی پەکەکە خۆیان ڕادەستکردووە، کارەکانی دۆزینەوە و لەناوبردنی مین، تەقەمەنی، ئەشکەوت، حەشارگە و پەناگەکان لە ناوچەکانی ئۆپەراسیۆندا درێژهیان ههیه".
ههروهها ئاکتورک ئاماژەی بەوە کرد ٢٤ کاتژمێر و تهواوی ڕۆژهكانی ههفته ئاسایش سنوورەکان لە بەرزترین ئاستدا دهستهبهر دهكرێت و، گوتی: "لەم چوارچێوەیەدا ٤٠٤ کەس دەستگیر کراون کە هەوڵیانداوە بە شێوەیەکی نایاسایی سنوور ببهزێنن، ٧٠١ کەسی دیكهش پێش ئەوەی سنوورەکە ببڕن ڕێگریان لێکراوە. بەم شێوەیە لە یهكی کانوونی دووەمەوە تا ئەمڕۆ، ژمارەی ئەو کەسانەی لە کاتی هەوڵدان بۆ تێپەڕبوونی نایاساییدا دەستگیرکراون گەیشتووەتە شهش هەزار و ١٩ کەس، ژمارەی ئەو کەسانەی پێش بهزاندنی سنوور ڕێگرییان لێکراوە گەیشتووەتە ٤١ هەزار و ٨٣٠ کەس".
ئاكتورك باسی لهوه كرد لە چوارچێوەی ئەو کارانەی ئامانج لێیان پەرەپێدانی هاریکاریی سەربازی نێوان توركیا و سووریا و سەرلەنوێ داڕشتنەوەی پێکهاتەی سوپای سووریایە، لە ١٣ی تەمووزدا فەرماندەی هێزە دەریایییەکانی توركیا و شاندی یاوەری بە کەشتییەکانی TCG ئیستانبوڵ، TCG بۆرا، TCG توفان، TCG گێملیک و TCG هەیبەلیادا سەردانێکیان بۆ لازقیەی سووریا ئەنجامدا و، گوتی: "لە چوارچێوەی ئەو سەردانەی کەشتییەکانی هێزە دەریاییمان دوای ١٨ ساڵ بۆ یەکەمجار بۆ بەندەری لازقییە ئەنجامیاندا، کۆبوونەوەی نێوان شاندەکان لەگەڵ فەرماندەی هێزە دەریاییەکانی سووریا بەڕێوەچوو".