وه‌ستایه‌كی مۆبایل له وان له ماوه‌ی ٢٠ ساڵدا هه‌زار مۆبایلی كۆكردووه‌ته‌وه
شه‌هابه‌دین ئۆزچه‌لیك كه وه‌ستایه‌كی مۆبایكه له شاری وان له ماوه‌ی ٢٠ ساڵدا هه‌زار مۆبایلی كۆكردووه‌ته‌وه و له ژوورێكی ماڵه‌كه‌ی ده‌یانپارێزێت.

Van
وان – AA
شه‌هابه‌دین ئۆزچه‌لیك كه وه‌ستایه‌كی مۆبایكه له شاری وان له ماوه‌ی ٢٠ ساڵدا هه‌زار مۆبایلی كۆكردووه‌ته‌وه و له ژوورێكی ماڵه‌كه‌ی ده‌یانپارێزێت.
ئۆزچه‌لیك كه ماوه‌ی چوار ساڵه له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كه‌ی له شارۆچكه‌ی یوكسهكئۆڤا'ی پارێزگای هه‌كاری'یه‌وه هاتووه‌ته شاری وان، ٢٠ ساڵه وه‌ستای مۆبایله و سه‌رقاڵی چاككردنه‌وه‌ی مۆبایله تێكچووهكانه. هاوكات له‌گه‌ڵه كارهكهیشیدا هه‌زار و ٧٠٠ جۆر مۆبایلی جیاوازی كۆ كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام ٧٠٠ له مۆبایله‌كانی دزراون.
ئۆزچه‌لیك به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند كه ٢٠ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر كه ده‌ستی به‌و كاره كرد كه‌ڵكه‌كه‌ی كۆكردنه‌وه‌ی جۆر و مۆدیله‌كانی مۆبایل له كه‌لله‌ی داوه و گوتی: "به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام مۆدێلی نوێ ده‌رده‌چێت، بۆیه جۆره‌كانی دیكه كۆن ده‌بن و به‌رهه‌م ناهێندرێنهوه. خۆی هه‌زار و ٧٠٠ ته‌له‌فۆنم كۆكردبووه‌وه، به‌ڵام دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر دز به‌سه‌ر ماڵه‌كه‌می دادا و ٧٠٠ ته‌له‌فۆنی لێ دزیم. ئێستا هه‌زار ته‌له‌فۆنم ماوه. هه‌موویان كارده‌كه‌ن".
ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.