توركيا, جيهان

وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی توركیا و ئه‌مریكا په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجامدا

Behlül Çetinkaya   | 13.04.2021
وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی توركیا و ئه‌مریكا په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجامدا

Ankara

ئه‌نقه‌ره‌- AA

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوشئۆغڵو په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ هاوتا ئه‌مریكییه‌كه‌ی، ئانتۆنی بڵینكن ئه‌نجامدا.

به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌ سه‌رچاوه‌ دیپلۆماتییه‌كانه‌وه‌ ده‌ستكه‌وتوون، له‌میانی په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا، بابه‌ته‌ دووقۆڵییه‌كان، پرۆسه‌ی ئاشتی له‌ ئه‌فغانستان، و كۆنفرانسی ئیستانبوڵ كه‌ بڕیاره‌ له‌وچوارچێوه‌یه‌دا ئه‌نجامبدرێت، پرسی سووریا و بابه‌ته‌كانی په‌یوه‌ست به‌ خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست تاتوێكراون.

ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كرێت كه‌ په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ بنیاتنه‌رانه‌ و به‌سوود بووه‌.

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın