توركيا

هەڵسەنگاندنی کڵچدارئۆغڵو سەبارەت بە دەستبەکاربوونی ئیمامئۆغڵو

سەرۆکی جەهەپە کەمال کڵچدارئۆغڵو لەبارەی دەستبەکاربوونی ئەکرەم ئیمامئۆغڵوەوە گوتی، "ئەم سەرکەوتنە، سەرکەوتنی ئەو کەسانەیە کە بۆ خزمەتکردنی ئەم کۆمەڵگەیە کەوتوونەتە رێ. ئەم سەرکەوتنە سەرکەوتنی ملیۆنان کەسە کە خوازیاری پێکەوە ژیانن".

Rewa Mahmood Hasan   | 17.04.2019
هەڵسەنگاندنی کڵچدارئۆغڵو سەبارەت بە دەستبەکاربوونی ئیمامئۆغڵو

Ankara

ئەنقەرە - AA

سەرۆکی جەهەپە کەمال کڵچدارئۆغڵو لەبارەی وەرگرتنی نامەی دەستبەکاربوون لەلایەن ئەکرەم ئیمامئۆغڵوەوە گوتی، "ئەم سەرکەوتنە، سەرکەوتنی ئەو کەسانەیە کە بۆ خزمەتکردنی ئەم کۆمەڵگەیە کەوتوونەتە رێ. ئەم سەرکەوتنە سەرکەوتنی ملیۆنان کەسە کە خوازیاری پێکەوە ژیانن".

لەکاتی سەیر کردنی مەراسیمی وەرگرتنی نامەی دەستبەکاربوون لەلایەن ئیمامئۆغڵوەوە لە تەلەڤیزیۆنەکانەوە، کڵچدارئۆغڵو پەیامێکی ڤیدیۆیی بڵاو کردەوە.

کڵچدارئۆغڵو ئاماژەی بەوەداوە کە ئەو زۆر دڵخۆشە.

کەمال کڵچدارئۆغڵو ئاماژەی بەوەداوە کە سەرکەوتنێکی گەورەیان بەدەست هێناوە و دەڵێت: "بۆ تورکیا، بۆ منداڵەکانمان، بۆ داهاتووی ئەوان، لەپێناو دیموکراسییەکەماندا، هەموو پێکەوە بۆ ژیانێکی خۆشگوزەران. ئەم سەرکەوتنە، سەرکەوتنی ئەو کەسانەیە کە بۆ خزمەتکردنی ئەم کۆمەڵگەیە کەوتوونەتە رێ. ئەم سەرکەوتنە سەرکەوتنی ملیۆنان کەسە کە خوازیاری پێکەوە ژیانن. تەنیا بەو چەشنە دەتوانم گوزارشت لە دڵخۆشی خۆم بکەن. هاوڕێ پەرلەمانتارەکانم، یاریدەدەری سەرۆکە بەڕێزەکان کە لە دەستەی بەرێوەبەرێتی پارتەکەن، هاوڕێیانم لە بریکاری سەرۆکی فراکسیۆن و هەموو کارمەندانی جەهەپە، هەموو ئەوانەی شەویان خستە سەر رۆژ، هەوڵیان دا، زەحمەتیان کێشا، ئەنجامێکی باشمان بەدەست هێنا".


ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın