هەوڵەکان بەردەوامن بۆ دامرکاندنەوەی ئەو ئاگرەی لە مارماریس کەوتووەتەوە
لە زەوی و ئاسمانەوە هەوڵی دامرکاندنەوەی ئەو ئاگرە دەدرێت کە لە دارستانێکی قەزای مارماریس لە پارێزگای موغڵا کەوتووەتەوە.

Muğla
موغڵا – AA
لە زەوی و ئاسمانەوە هەوڵی دامرکاندنەوەی ئەو ئاگرە دەدرێت کە لە دارستانێکی قەزای مارماریس لە پارێزگای موغڵا کەوتووەتەوە.
بەهۆکارێکی نەزاندراو ٢١ی حوزەیران ئاگر لە دارستانی بۆردوبەت لە ناوچەی هیسارئۆنو لە قەزای مارماریس کەوتووەتەوە و هێشتا ئاگرەکە بەردەوامە.
کرێکارانی دارستان و تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە بە درێژایی شەو لە زەوییەوە هەوڵی دامرکاندنەوەی ئاگرەکەیان دا و لە بەرەبەیانیشەوە دەست کراوە بە هەوڵەکان بۆ دامرکاندنەوەی ئاگرەکە لە ئاسمانیشەوە.
تیمەکان بە چڕی بەردەوامن لە هەوڵەکانیان بۆ دامرکاندنەوەی ئاگرەکە.
وەزیری کشتوکاڵ و دارستانەکان، واحید کریشجی و وەزیری ناوخۆ، سولەیمان سۆیڵو لە بنکەی قەیرانەکانەوە چاودێری کارەکان دەکەن.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن