Mehmet Şah Yılmaz
02 ئاب 2026•نوێکردنەوە: 02 ئاب 2026
وەزیری دەرەوەی تورکیا هاکان فیدان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەل هاوتا ئێرانییەکی عەباس عەراقچی ئەنجام دا.
هاکان فیدان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی NSosyal بڵاویکردەوە کە لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ عەباس عەراقچی گفتوگۆی کردووە.
فیدان ڕایگەیانووە کە لە پەیوەندییەکەدا دوایین دۆخی دانوستانەکان باسی لێکراوە و هەروەها نووسیوێتی: "تورکیا بەردەوام دەبێت لەسەر هەوڵەکانی بۆ کۆتایی هێنان بە پێکدادانەکانی ناوچە و هەروەها دەستبەری ئاشتی هەمیشەیی".