Huzeyfe Tarık Yaman
04 ئاب 2026•نوێکردنەوە: 04 ئاب 2026
هاوسەرۆکی گشتیی دەم پارتی، تونجەر باكرهان سەبارەت بە پێشنیاری یاسای چوارچێوە کە لە چوارچێوەی پرۆسەی تورکیای بێ تیرۆردا ئەنجام دەدرێت ڕایگهیاند: "ئەم یاسایە سەرەتای سەردەمێکی نوێیە، کە سیاسەت شوێنی چەک و، یاسا شوێنی شهڕ و پێکدادان دهگرێتهوه و هاوبەشیی دیموکراسیی گەورەتر دەکات. ئێستا بۆ تێپەڕاندنی ئەم قۆناغە دەڵێین وەرن با هەمووان بهیهكهوه ئەم یەکەم هەنگاوە بنێین. دەڵێین وەرن ئەم یاسایە بکەینە سەرەتای ڕێپێوانێکی دیموکراسیی".
لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنی دەم پارتی لە پەرلەمانی تورکیا، باكرهان گوتارێكی پێشكهش كرد و تیایدا ئاماژەی بە گرنگیی بەهێزبوونی دیموکراسی کرد.
باكرهان ئاماژەی بهوه كرد کە ئەوەی چارەنووسی وڵاتێک دەگۆڕێت یەکەم هەنگاوە و، یاسای چوارچێوە کە لە چوارچێوەی پرۆسەی تورکیای بێ تیرۆردا ئەنجام دەدرێت، هەنگاوێکی لەو جۆرەیە.
گوتیشی: "یاسای چوارچێوە کە دەهێندرێتە پەرلەمان، ڕێکخستنێکی تەکنیکی نییە. ئەم یاسایە سەرەتای سەردەمێکی نوێیە، کە سیاسەت شوێنی چەک و، یاسا شوێنی شهڕ و پێکدادان دهگرێتهوه و هاوبەشیی دیموکراسیی گەورەتر دەکات. ئێستا بۆ تێپەڕاندنی ئەم قۆناغە دەڵێین وەرن با هەمووان بهیهكهوه ئەم یەکەم هەنگاوە بنێین. دەڵێین وەرن ئەم یاسایە بکەینە سەرەتای ڕێپێوانێکی دیموکراسیی".
باكرهان باسی له پرۆسەی تورکیای بێ تیرۆر كرد و، ڕایگهیاند: "ئەم دەرفەتە جارێکی دیکە بە ئاسانی ناڕهخسێتهوه، پێویستە ئەم دەرفەتە بەفیڕۆ نەدەین. تا ئهمڕۆ هەنگاوی مێژوویی نراون. ئێستا کاتی بەستنەوەی ئەم هەنگاوانەیە بە یاسا. یاسای چوارچێوەی یەکەم هەنگاوە بۆ بۆ تێپەڕاندنی ئاستی مێژوویی بە یاسا".