توركيا

میسر: ''لە پێنج و شەشی ئایاردا لە قاهیرە لەگەڵ شاندی تورکیادا راوێژی سیاسیی دەکرێت''

Hamdi Yıldız   | 05.05.2021
میسر: ''لە پێنج و شەشی ئایاردا لە قاهیرە لەگەڵ شاندی تورکیادا راوێژی سیاسیی دەکرێت''

Istanbul

قاهیرە - AA

وەزارەتی دەرەوەی میسر رایگەیاند کە رۆژانی پێنج و شەشی ئایار، لەگەڵ شاندی تورکیادا لە قاهیرە کۆبوونەوەی راوێژی سیاسیی ئەنجام دەدەن.

لە راگەیەندراوێکدا کە لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی میسرەوە بڵاوکراوەتەوە، باس لەوە کراوە کە راوێژە سیاسییەکان بە سەرۆکایەتی جێگری وەزیری دەرەوەی تورکیا، باڵیۆز سەدات ئوناڵ و جێگرەی وەزیری دەرەوەی میسر، باڵیۆز حەمدی سەنەد لۆزا بەڕێوەدەچن.

لە راگەیەندراوەکەدا هەروەها هاتووە ''کۆبوونەوە راوێژکارییەکان تیشک دەخاتە سەر ئەو هەنگاوانەی پێویستن بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات لەسەر ئاستی دووقۆڵی و هەرێمیی''.

وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو لە ١٥ی نیساندا لە میانی بەشداریکردنی لە بەرنامەیەکی راستەوخۆدا، باسی لەوە کردبوو کە لەگەڵ میسردا هاوڕان کە لە رێگەی وەزارەتەکانی دەرەوە درێژە بدرێت بەو کەناڵەی پێشتر لەنێوان هەواڵگریەکانی نێوان هەردوو وڵات کراوەتەوە.

مەولود چاوشئۆغڵو ئاماژەی بەوەیش کردبوو کە رەنگە هەندێکجار سیاسەت و دیپلۆماسییەت ناسک بێت، بەڵام کە نیازی هاوبەش دانرا پەیوەندییەکان ئاسانتر بەرەوپێشدەچن و رایگەیاندبوو ''میسر شاندێکی تورکیای بانگهێشتکردووە. لە سەرەتای مانگی ئایاردا، شاندێک دەچێتە میسر''.

وەزیری دەرەوەی تورکیا جەختی لەسەر ئەوە کردبووەوە کە شاندەکە لەسەر ئاستی جێگرانی وەزیر دەبێت و دواتر خۆی لەگەڵ هاوتا میسرییەکەی کۆدەبێتەوە.

پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی نێوان تورکیا و میسر لە ساڵی ٢٠١٣ەوە تا ئێستا لەسەر ئاستی کاربەڕێکەر بەڕێوەدەبرێت.

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın