Fatma Nur Candan
13 تەمووز 2026•نوێکردنەوە: 13 تەمووز 2026
مۆزەخانەی دیموکراسیی ١٥ی تەمووز، کە بۆ زیندوو ڕاگرتنی هەوڵی کودەتاکەی ١٥ی تەمووزی ٢٠١٦ی ڕێکخراوی تیرۆریستیی فەتحوڵڵاچی (فەتۆ) و ڕووداوەکانی ئەو شەوە لە یادەوەرییەکاندا دامەزرا، لە ڕۆژی کردنەوەیەوە تا ئێستا پێشوازی لە ٤٤٠ هەزار و ٢٥ كهس کردووە.
مۆزەخانەکە کە بە ئامادەبوونی سەرکۆماری توركیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە ١٥ی تەمووزی ٢٠٢١دا کرایەوە، لە سەر ڕووبەری ٩٢ هەزار و ٨٢٠ مەتری دووجا خزمەتگوزاری پێشکەش دەکات، کە نۆ هەزار و ٦٦٧ مەتر دووجا داخراوه و هەزار و ٨٢٧ مەتری دووجای کراوەیە.
لە مۆزەخانەکەدا کە لە هەشت هۆڵ پێکهاتووە، ڕووداوەکانی ١٥ی تەمووزی ٢٠١٦ لە ڕێگای تەکنەلۆجیا دیجیتاڵییەکانەوە و لەژێر ناونیشانەکانی "کودەتاکان لە تورکیا و جیهاندا"، "هەڕەشەی یەک فیشەک"، "فڕێدانە ناو تاریکی"، "درێژترین شەو"، "شایەتحاڵەکان"، "نوێژ و نزا (سهڵا)"، "ڕێزگرتن لە شەهیدان" و "ئێشکگرییەکانی دیموکراسی" پێشکەش بە میوانان دەکرێن.
ههروهها لە مۆزەخانەکەدا ئهو كهسانەی سهردانی دهكهن لە ڕێڕەوێکی تاریکدا و لەگەڵ کاریگەرییەکانی دەنگ و ڕووناکیدا، لەژێر تانکەکەدا تێدەپەڕن و ئەزموونی شەوی کودەتاکە دەکەن و گشت ساتەکانی ئهو شهوهیان وهبیردههێندرێتهوه.
بەپێی ئەو زانیارییەی لە بەڕێوەبەرایەتی مۆزەخانەکەوە وەرگیرشوه، لە ڕۆژی کردنەوەی مۆزەخانەکەوە تا ئێستا ٤٤٠ هەزار و ٢٥ کەس سەردانیان کردووە.
مۆزەخانەکە شوێنی پێشانگای کاتی، بەشی منداڵان، کارگێڕیی و گەراجی وەستانی ئۆتۆمبێلی تێدایە كه ٨٠٩ ئۆتۆمبێل لهخۆ دهگرێت.
ئهو كهسانهی سهردانی مۆزهخانهكه دهكهن لە دەروازەکەیدا کە بەشێکی زۆری لە ژێر زەویدا بنیات نراوە، به دۆڵێکدا تێدەپەڕن کە وەک پێشانگەیەكی کراوە دیزاین کراوە و دەگەنە مۆنۆمێنتی شەهیدانی ١٥ی تەمووز.