توركيا

لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ رێكخستنه‌كانی فه‌تۆ له‌ نێو وه‌زاره‌تی دادی توركیا

له‌ میانی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ رێكخستنه‌كانی رێكخراوی تیرۆریستی فه‌تحوڵڵاچی له‌ نێو وه‌زاره‌تی دادی توركیادا ٥٠ له‌و ٨٤ كه‌سه‌ ده‌ستگیر كراون كه‌ ٢٣یان به‌رده‌وامن له‌ ئه‌ركه‌كانیان.

Orhan Onur Gemici,Sertaç Bulur   | 13.12.2019
لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ رێكخستنه‌كانی فه‌تۆ له‌ نێو وه‌زاره‌تی دادی توركیا

Ankara
ئەنقەرە - AA

لە میانی لێکۆڵینەوە لە رێکخستنەکانی رێکخراوی تیرۆریستی فەتحوڵڵاچی لە نێو وەزارەتی دادی تورکیادا ٥٠ لەو ٨٤ کەسە دەستگیر کراون کە ٢٣یان بەردەوامن لە ئەرکەکانیان.

تیمەکانی ھۆبەی بەرەنگاربوونەوەی تاوانە نایاساییەکان'ی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ئەنقەرە لە سەر راسپاردەی سەرۆکایەتی داواکاریی کۆماریی ئەنقەرە لە ھەڵمەتێکی ھاوکاتدا لە ١٦ پارێزگای تورکیا ٥٠ لەو ٨٤ تۆمەتبارەی دەستگیرکرد کە ٢٣یان بەردەوامن لە ئەرکەکانیان.‌

ھەوڵەکانیش بەردەوامن بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکانی دیکە.



باڵکئەسیر.. ئۆپەراسیۆن بۆ سەر پێکھاتەی فەتۆ لەناو دامەزراوەی داد

لە چوارچێوەی ئەو لێکۆڵینەوەیەی لە لایەن سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی کۆماری باڵکئەسیر لە ١٤ پارێزگای تورکیا کە ناوەندی لێکۆلینەوەکە باڵکئەسیرە بەڕێوەدەچێت بۆ سەر پێکھاتەی رێکخراوی تیرۆریستیی فەتحوڵڵاچی/ پێکھاتەی دەوڵەتی ھاوتەریب (فەتۆ/پەدەیە) لەناو دامەزراوەکانی داد و سزا، بڕیاری دەستگیرکردن بۆ ٢٦ گومانلێکراو دەرکرا.


تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی ھۆبەی بەرەنگاربوونەوەی تاوانە رێکخراوەکان و قاچاغچێتی سەربە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی باڵکئەسیر، لە پارێزگاکانی باڵکئەسیر، ئەنقەرە، نیغدە، بورسا، ئیستانبوڵ، تۆکات، سامسون، باتمان، ئەنتاڵیا، ئیزمیر، ئایدن، عەنتاب، ئورفا و ماردین ئۆپەراسیۆنی ھاوکاتیان دەستپێکرد.

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın