Buğrahan Ayhan, Şeyma Güven
14 تەمووز 2026•نوێکردنەوە: 14 تەمووز 2026
وەزیری پەروەردەی توركیا، یوسف تەکین ئاماژەی بهوه کرد نزیکەی ٣٣ هەزار فەرمانبەری گشتییان دوورخستووەتەوە کە لە پێکهاتەی پەروەردەیی ڕێکخراوی تیرۆریستیی فەتحوڵڵاچی (فەتۆ)دا بوون و نزیکەی تەواویان بەتایبەت مامۆستا بوون و، ڕایگهیاند: "دواتریش پرۆسەی داخستنی نزیکەی سێ هەزار و ٥٠٠ دامەزراوە، قوتابخانە، بەشە ناوخۆیی و پێکهاتەی هاوشێوەمان بەڕێوەبرد. لەو ڕۆژهوه لە ئامادەباشییەکی تەواودا بووین لەم بارەیەوە".
لە ١٠هەمین ساڵیادی هەوڵی کودەتاكهی ١٥ی تەمووزی ٢٠١٦ی فەتۆدا، تەکین بۆ ئاژانسی ئەنادۆڵو دووا.
تەکین باسی لهوه كرد بەرەنگاربوونەوەک لە نێوان هێزە دیموکراتەکان و پێکهاتە وەسایەتچیهكاندا لە تورکیادا هەیە و، ئەوەی وەبیرهێنایەوە کە لە ڕابردوودا لەلایەن هێزە دەرەکییەکان و هاوبەشەکانیانەوە، هەوڵی کودەتا و بەیاننامەی هاوشێوە کە دەبنە ڕێگر لەبەردەم ئیرادەی نیشتمانیی ڕوویانداوە.

سهبارهت به بهرهنگاربوونهوهی ڕێکخراوی تیرۆریستیی فەتحوڵڵاچی (فەتۆ) له كهرتی پهروهردهدا، تهكین ڕایگهیاند: ڕێکارەکانی دوورخستنەوەمان بۆ نزیکەی ٣٣ هەزار فەرمانبەری گشتی لە وەزارەتدا ئەنجام دا، کە نزیکەی تەواویان بەتایبەت مامۆستا بوون. دواتریش پرۆسەی داخستنی نزیکەی سێ هەزار و ٥٠٠ دامەزراوە، قوتابخانە، بەشە ناوخۆیی و پێکهاتەی هاوشێوەمان بەڕێوەبرد. لەو ڕۆژهوه لە ئامادەباشییەکی تەواودا بووین لەم بارەیەوە. وەک دەسەڵاتی گشتیی پێویسته ڕێگە بە هیچ پێکهاتەیەک نهدەین کە ببێتە هۆی دروستکردنی کێشە لەبەردەم ئیرادەی نیشتمانیی، دیموکراسی و سەروەریی گەلدا. پێویستە ڕێکاری پێویست لەم بارەیەوە بگیرێتەبەر، لەم چوارچێوەیەشدا ئێمە ئێستا لە ئامادەباشیداین".
گوتیشی: "توانا و پێگەمان لە پاراستنی نەریتی دەوڵەتداری و یەکێتیی نیشتمانیماندا، بە شێوەیەکی سەرسوڕهێنەر پێکهاتە ئیمپریالیستییە جیهانییەکان دەترسێنێت. ئەم پابەندبوونەمانە كه ئێمە دروست دەکات و بەهێزمان دەکات".