توركيا

له‌ وان ته‌رمی قو‌ربانییه‌كی دیكه‌ی هه‌ره‌سی به‌فر دۆزرایه‌وه‌

- ته‌رمی كه‌سێكی دیكه‌ دۆزرایه‌وه‌ كه‌ كه‌وتبووه‌ ژێر هه‌ره‌سی به‌فره‌وه‌.

Şener Toktaş,Sayim Harmancı   | 06.02.2020
له‌ وان ته‌رمی قو‌ربانییه‌كی دیكه‌ی هه‌ره‌سی به‌فر دۆزرایه‌وه‌

Van

وان - AA

له‌ شارۆچكه‌ی باهچه‌سارای وان، ته‌رمی كه‌سێكی دیكه‌ دۆزرایه‌وه‌ كه‌ كه‌وتبووه‌ ژێر هه‌ره‌سی به‌فره‌وه‌.

له‌‌و ناوچه‌یه‌ی هه‌ره‌سه‌كه‌ روویداوه‌‌ كه‌ چوار كیلۆمەتر له‌ تونێلی كارابه‌ت دووره‌ و ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر رێگای وان-باهچه‌سارای، كاره‌كانی گه‌ڕان به‌ دوای دوو یان سێ كه‌سدا به‌رده‌وامه‌.

له‌میانی كاره‌كاندا تیمه‌كان ته‌رمی كه‌سێكی دیكه‌ی قوربانی كاره‌ساته‌كه‌یان دۆزیه‌وه‌.

هاوكات كاره‌كانی گه‌ڕان به‌دوای ته‌رمی دوو كه‌سی دیكه‌دا درێژه‌ی هه‌یه‌ كه‌ كه‌وتوونه‌ته‌ ژێر هه‌ره‌سه‌كه‌وه‌.


ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın