توركيا

كڵچدارئۆغڵو: "ئەركی سەرەكیمان لەمەودوا دەست پێ دەكات"

- سەرۆكی گشتیی جەهەپە، كەمال كڵچدارئۆغڵو: "ئەركی سەرەكیمان لەمەودوا دەست پێ دەكات. سەرۆك شارەوانییەكانمان، لەو شارانەی كە هەڵبژێردراون، سەرۆك شارەوانیی پارتێك نین، بەڵكو سەرۆك شارەوانیی ئەو شارەن".

Yusuf Aydın Deniz,Ramal Abdullah Mahmood   | 18.04.2019
كڵچدارئۆغڵو: "ئەركی سەرەكیمان لەمەودوا دەست پێ دەكات"

Ankara

ئه‌نقه‌ره‌ - AA

سەرۆكی گشتیی جەهەپە، كەمال كڵچدارئۆغڵو رایگه‌یاند "ئەركی سەرەكیمان لەمەودوا دەست پێ دەكات. سەرۆك شارەوانییەكانمان، لەو شارانەی كە هەڵبژێردراون، سەرۆك شارەوانیی پارتێك نین، بەڵكو سەرۆك شارەوانیی ئەو شارەن".

كه‌مال كڵچدارئۆغڵو له‌باره‌ی بڕیاری دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنەکان سه‌باره‌ت به‌و كاندیدانه‌ی به‌پێی بڕیارنامه‌كان كه‌ وه‌ك یاسا كاریان پێده‌كرێت دوورخراونه‌ته‌وه‌، رایگه‌یاند "‌دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنەکان ئێوه‌ رێگه‌تان به‌ ئه‌وان داوه‌ بچنه‌ ناو هه‌ڵبژاردن، پێویسته‌ ئه‌وانه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌یان بردۆته‌وه‌ ئێوه‌ به‌ڵگه‌نامه‌ی فه‌رمیان پێشكه‌ش بكه‌ن. ئه‌گه‌ر به‌ڵگه‌نامه‌ فه‌رمییه‌كانیان پێ بدرێت توركیا له‌ په‌ڵه‌یه‌كی دیموكراسی رزگاری ده‌بێت".

سەرۆكی گشتیی جەهەپە تیشكی خسته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ پێویسته‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌ سه‌ر ته‌وه‌ری راسته‌قینه‌ی توركیا كه‌ ئابوورییه‌ و گوتی: "ده‌بێت ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی كه‌ سیاسه‌ت خه‌می لێ بخوات ئه‌وه‌ بێت 'ئێمه‌ چۆن له‌و قه‌یرانه‌ ده‌رباز ده‌بین' ".

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın